ئەمڕۆ یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
قوتابییانی قوتابخانەی شەنگالی بنەڕەتی پێشوازییان لە یەکەم رۆژی ساڵی خوێندن کرد و ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتیی قوتابییان بۆ ئەمساڵی خوێندن 1,750,590 قوتابییە.
لەو ژمارەیە 150,000 قوتابی پۆلی یەکن و یەکەم ساڵی خوێندنیانە.
لە کوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێدرا




