انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

وێنە.. ناوی چووە نێو کتێبی گینس

وێنە.. ناوی چووە نێو کتێبی گینس


دیجیتاڵ 

لە رێوڕەسمێکدا لەسەر قەڵا دێرینەکەی هەولێر، دەستکەوتێکی مێژوویی بۆ کوردستان و میدیای کوردی راگەیاند. 


بەهۆی ڤیدیۆیەکی کە لە کۆتاییەکانی مانگی تەممووز لە فەیسبووک بڵاوکرایەوە و زانیاریی ڤیدیۆکە بۆ جیهان پشتڕاستکرایەوە، ڤیدیۆکە نزیکەی نیو ملیار بینەری هەبوو. 
تۆماری گینس ڤیدیۆکەیان وەرگرت و لێکۆڵینەوەیان لێکرد، بە یان راگەیاند، ڤیدیۆکەتان بێ رکابەرە و لە تەواوی هەژمارەکانی فەیسبووک لە جیهاندا نەبووە، ڤیدیۆیەک لە 24 کاژێردا 284 ملیۆن بینەری هەبێت. 

لە راگەیێندراوی بەدەستهێنانی تۆمارەکەدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم تۆمارەی لە تۆمارە جیهانییەکانی گینس دا، رەهەندێکی دیکەی جیهانی دەبەخشێتە کارەکانی و دەیسەلمێنێت کە نەک تەنیا لەسەر ئاستی ناوچەکە پێشەنگە، بەڵکو دووپاتی توانای دەکاتەوە لەسەر رکابەریی لەسەر ئاستی میدیای جیهانی دا، هەروەها دەیسەلمێنێتەوە کە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە راستکردنەوەی زانیارییەکان دا، وەک دامەزراوەیەکی خاوەن متمانەی ناوچەیی و جیهانی.

هەر لێرەشەوە رایدەگەیێنین بەهێزێکی زیاترەوە بەردەوام دەبێت وەکو سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، سەکۆی متمانەپێکراوی بەگژداچوونەوەی هەواڵی ناڕاست. 
 

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة