لە قەزای ئاکرێ، سێیەم فێستیڤاڵی تایبەت بە نمایشکردن و ساخکردنەوەی بەرهەمە ناوخۆییەکان و بەرهەمی جووتیاران دەستیپێکرد.
هاونیشتمانیان بە جلوبەرگی کوردی رەنگاورەنگەوە بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکە کرد.
فێستیڤاڵەکە لە 100 کەپر پێکهاتووە، کە تێیدا جۆرەها بەرهەمی کشتوکاڵی خۆماڵی ،وەک هەنجیر، برنج، سماق، هەنگوین و شیرەمەنی نمایش دەکرێ.
ئامانج لە فێستیڤاڵە، پشتگیریکردنی جووتیارانی ناوچەکە و هاندانی هاونیشتمانییانە بۆ بەکارهێنانی بەرهەمی ناوخۆیی، هەروەها رەخساندنی دەرفەتێکە بۆ بە بازاڕکردن و ناساندنی زیاتری بەرهەمەکانی قەزای ئاکرێ.




