بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

راوێژکارێکی زەیدی بۆ: هەواڵی راگرتنی هەناردەی دۆلار بۆ عێراق راست نییە

راوێژکارێکی زەیدی بۆ: هەواڵی راگرتنی هەناردەی دۆلار بۆ عێراق راست نییە
ئابووری
عێراق دیناری عێراقی دۆلاری ئەمریکی

راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە راگرتنی هەناردەی دۆلار بۆ عێراق دەکەن.

مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەـی راگەیاند، ئەو قسانەی باس لە سەپاندنی سزا و ن، تەنیا دەنگۆن و هیچ راستییەکیان تێدا نییە.

مەزهەر محەمەد ساڵح باسی لەوە کرد، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن ئەگەر گرووپە چەکدارەکان تا 30ـی ئەم مانگە چەکەکانیان دانەنێن ئەوا ئەمریکا دۆلار بۆ عێراق نانێرێت، دوورە لە راستییەوە و نازانن سەرچاوەی ئەو دەنگۆیانە لەکوێوە هاتوون، لەبەر ئەوەی لایەنی ئەمریکی بە فەرمی ئەم پرسەی لەگەڵ عێراق باس نەکردووە.

راوێژکاری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوە دا، مامەڵەی ئەمریکا لەگەڵ عێراق لە چوارچێوەی رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی ساڵی 2008 دایە کە هەردوو وڵات لەسەری رێککەوتوون، بەپێی ئەو رێککەوتنەش هەردوو وڵات هەنگاو دەنێن.

لەلایەکی دیکەوە، پێشتر دوو سەرچاوە بەـیان راگەیاندبوو، ئەمریکا 30ـی ئەم مانگەی وەک دوایین مۆڵەت بە عێراق داوە، تاوەکوو ئەگەر گرووپە چەکدارەکان چەک دانەنێن، ئەوا دۆلار بۆ عێراق نانێرێت.

سەبارەت بە هەمان بابەت، پێش چەند رۆژێک جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەـی راگەیاند، لەوانەیە ئەمریکا سزا بخاتە سەر کەرتی بانکی و یەدەگی دراوی بیانی لە عێراق، ئەگەر گرووپە چەکدارەکان پابەندی چەکدانان نەبن و کرداری تێکدەرانە ئەنجام بدەن.

پرسی سەپاندنی سزای دارایی لە لایەن ئەمریکاوە بەسەر عێراقدا و کۆنترۆڵکردنی خستنەڕووی دۆلار، لە ساڵانی رابردوودا چەندین جار بووەتە جێی باس و خواست. بەهۆی هەبوونی گومان لەسەر چۆنیەتیی گەیشتنی دۆلار بۆ هەندێک لە وڵاتانی دراوسێ کە لە ژێر سزادان، بانکی فیدراڵی و گەنجینەی ئەمریکا چاودێرییەکی توندیان خستووەتە سەر خستنەڕووی نەختینەی دۆلار لە عێراق و کەرتی بانکیی ئەو وڵاتە.

 
محەممەد هادی ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان