بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

واشنتن باجی زیادەی بە رێژەی 50% بەسەر کەنەدا سەپاند

واشنتن باجی زیادەی بە رێژەی 50% بەسەر کەنەدا سەپاند
ئابووری
جیهان کەنەدا شەڕی بازرگانی ئەمریکا باج و رسومات

 ئەمریکا رسوماتی گومرگیی لەسەر کۆمەڵێک بەرهەمی کەنەدی بەرزکردەوە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ئەو جەنگە بازرگانییەدا دێت کە لە نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێدا سەریهەڵداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی ئەیلوولی 2026، واشنتن بڕیارەکەی دەرکردووە، ئەو بەرهەمانەشی دەکەونە چوارچێوەی بڕیارەکە بریتین لە هەندێک جۆری پەنیر، خوری ئاژەڵان، بەلەمی بچوک، بەرهەمەکانی کلێنکس و پۆڵا، کە ئەم بەرهەمانە رسوماتی زیادەی 50%ـیان بەسەردا سەپێندراوە.

لە بەرامبەردا، رسومات لەسەر چەند کاڵایەک لادرا کە پێشتر هەمان رێژەی رسوماتی زیادەیان لەسەر بوو؛ لەوانەش کلێنکسی تەوالێت، چیمەنتۆ و ویسکی، قاپ و قاچاخی قەبارە گەورە کە لە 4 لیتر زیاتر بێت.

سەپاندنی ئەو باج و رسوماتانە دوای ئەوە دێت کە ئۆتاوا رسوماتی گومرگیی بەسەر بەرهەمی ئەمریکیدا سەپاندبوو.

حکوومەتی ئەمریکا بەهۆی ناڕەزایەتی لە وەڵامەکەی کەنەدا، پلانی داناوە لە 29ـی ئەیلوولەوە هاوردەکردنی هەندێک بەرهەمی کەنەدی قەدەخە بکات. ئەم لیستە خواردنەوە کحولییەکان، بەرهەمە شیرەمەنییەکان وەک پڕۆتینی شیر و ماتۆڕسکیلی گەورە دەگرێتەوە.

ئابووریی کەنەدا بەهۆی ئەوەی لەسەر سنووری گەورەترین بازاڕی جیهاندایە، بە درێژایی چەند دەیەیەک پشت بە ئەمریکا دەبەستێت، بەجۆرێک نزیکەی سێ بەشی هەناردەی کەنەدا بۆ ئەو وڵاتە دەبێت.

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان