بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

بڕیاری دیاریکردنی کاتی کردنەوە و داخستنی دووکانەکان لە دەربەندیخان چووە بوارى جێبەجێکردنەوە

بڕیاری دیاریکردنی کاتی کردنەوە و داخستنی دووکانەکان لە دەربەندیخان چووە بوارى جێبەجێکردنەوە
گشتی
کوردستان دەربەندیخان دووکان

لە ئەمڕۆوە بڕیاری رێکخستنەوەی کاتی کردنەوە و داخستنی دووکان و بازاڕەکان لە شارۆچکەی دەربەندیخان چووە بوارى جێبەجێکردنەوە؛ بەپێی بڕیارەکە دووکانەکان لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکو بانگی شێوان (مەغریب) کراوە دەبن و قایمقامییەتی شارۆچکەکەش جەخت دەکاتەوە کە هەر دووکاندارێک پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

قایمقامییەتی دەربەندیخان رایگەیاند، بڕیاری رێکخستنەوەی کاتی کارکردنی بازاڕەکان لەسەر داوا و رەزامەندی 150 خاوەن دووکانی شارەکە دراوە بە مەبەستی رێکخستنی کاتەکانی کاسبکاران. داواش لە هاووڵاتییان دەکرێت ئاگاداری کاتەکان بن و پێش داخرانی بازاڕ پێداویستییەکانیان دابین بکەن.

بەپێی ئەو لیستەی قایمقامییەت بڵاوی کردووەتەوە، ئەو شوێنانەی بڕیاریان داوە بە شەو دووکانەکانیان دابخەن بریتین لە:

- کەمالیات و کوتاڵفرۆشی
- شوشەوات، پۆشاک، جانتا و پێڵاوی ئافرەتان و منداڵان
- عەتار، بەهارات و چەرەسات
- دووکانی پەردە، پەڕاوگەکان و ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ئافرەتانەوە هەیە

بەگوێرەی ئامارەکان، زیاتر لە هەزار و 200 دووکان و شوێنی کار لە سنووری شارۆچکەی دەربەندیخاندا هەن، کە بەشێکیان دەکەونە سنووری شارەدێ و گوندەکانی دەوروبەری. تاوەکو ئێستا روون نییە کە ئایا خاوەن دووکانەکانی دەرەوەی سەنتەری شارەکەش بە هەمان شێوە پابەندی ئەم بڕیارە نوێیە دەبن یان نا.

 
سەردار حەسەن ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان