سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی ئەیلوولی 2026، لە سەردانێکی فەرمیدا گەیشتە بەرلین، بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی باڵیۆزخانەی عێراق لە بەرلین، بەرنامەی سەردانەکە چەند کۆبوونەوەیەکی سیاسی و ئابووری لەخۆدەگرێت. سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئۆفیسی سەرۆککۆماری ئەڵمانیا و کۆشکی حکوومەتی فیدراڵی دەکات.
لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ فریدریش میرتس، راوێکاری ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە. هەردوو لا پەیوەندییە دوولایەنەکان و پرسە هاوبەشە سیاسی و ئابوورییەکان تاوتوێ دەکەن.
هاوکات، بەرنامەیەکی ئابووری لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەڵمانیا (دی ئای ئێچ کەی) لە خشتەی سەردانەکەدا هەیە.
عێراق و ئەڵمانیا هەوڵ دەدەن پەیوەندییەکانیان لە بوارەکانی ئابووری، وەبەرهێنان و هەماهەنگییە سیاسییەکاندا پەرە پێ بدەن.




