بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

لووتکەی گۆڵکارەکان.. هالاند میوانداریی رۆناڵدۆ دەکات

لووتکەی گۆڵکارەکان.. هالاند میوانداریی رۆناڵدۆ دەکات

دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی نەرویج بەسەرکردایەتیی ئێرلینگ هالاند ئامادەیە و دەیەوێت سوود لە یاریگا و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەەی بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات و پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی چوارەمی نەیشنسلیگ لە پۆرتوگال وەربگرێت. نەرویج لە گەڕی یەکەمدا لە یارییەکی پڕ گۆڵدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە دانیمارکی بردەوە و یەکەم سێ خاڵی بەدەستهێنا، یاریی ئەمجارەشیان لەنێو یاریگا و هاندەرانی خۆیەتی و چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە.

لە یاریی یەکەمدا، مەکینەی گۆڵ کردن، ئێرلینگ هالاند دوو گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، بە ورەیەکی بەرزەوە بۆ یاریی لووتکەی نەیشنسلیگ بەرامبەر پۆرتوگال ئامادەیە و دەیەوێت بە گۆڵەکانی سەرکردایەتیی بردنەوەیەکی دیکەی تیپەکەی بکات بۆ بەرزکردنەوەی خاڵەکانیان و چوونە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەکە.

پێکهاتەی نەرویج لەگەڵ مۆندیالی رابردوو گۆڕانکارییەکی وای بەخۆیەوە نەبینیووە، تیپەکە پڕە لە ئەستێرەی لاو و لەژێر سەرپەرشتی ساڵت سۆلباکن دەیەوێت لە نەیشنسلیگدا دوور بڕوات.

یاریی ئەمشەوی نێوان نەرویج و پۆرتوگال، کە کاژێر 21:45 دەبێتە یەکەم رووبەڕووبوونەوەی ئێرلینگ هالاند و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەدرێسی هەڵبژاردەکانیان رووبەڕووی یەک ببنەوە.

دوای بردنەوەی یەکەم یارییان لە نەیشنسلیگدا بەرامبەر وێڵز، پۆرتوگال لە دەرەوەی یاریگای خۆی یارییەکی دیکە ئەنجامدەدات و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبێتە میوانی ئێرلینگ هالاند.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هەڵبژاردەی پۆرتوگال، رۆژی هەینی گەیشتنە ئۆسلۆ و رۆژی شەممە دوایین ئامادەکارییەکانیان بۆ یارییەکە ئەنجامدا، ئەمشەو تۆپی پێ رکابەرییەکی سەرنجڕاکێشی دوو گۆڵکاری دیاری جیهان بەخۆیەوە دەبینێت.

سەرەڕای ئەوەی لە یاریی رابردوودا بەشێوەی سەرەکی یارییکرد و 67 خولەک یارییکرد، هێشتا دیارنییە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشێوەی سەرەکی بەشداری لە یارییەکەی ئەمشەودا دەکات یان نا.

راهێنەری پۆرتوگال دووپاتیکردووەتەوە، لە یارییەکانی نەیشنسلیگدا سوود لە هەموو ئەو یاریزانانە وەردەگرێت کە بانگهێشتکراون و تیپەکەی بۆ یارییەکە ئامادەیە.

پۆرتوگال 11 یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەی نەرویج کردووە تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە، 8 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و دوو جار هەردوولا یەکسانبوون.

رۆناڵدۆ هیچ گۆڵێکی بەرامبەر نەرویج نەکردووە و دەیەوێت ئەمشەو سەرکردایەتیی تیپەکەی بکات بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە.

سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان