شۆڕشی ئەیلوول: گۆڕانی کۆمەڵایەتی و بنیاتنانی ناسنامەی کوردستانی

لەو رۆژانەدا شەست و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولی 1961 بەڕێدەکەین. ئەم بۆنەیە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێینەوە بۆ یەکێک لە گرنگترینەکانی مێژووی هاوچەرخی کورد. (وەدیع جوەیدە) لە توێژینەوەکەیدا دەربارەی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد، شۆڕشی ئەیلوول بە یەکەم ئەزموون دەزانێت کە تێیدا کوردی هەموو پارچەکانی کوردستان، لە چین و توێژ و ئایین و نەتەوەی جۆراوجۆر، لەژێر رێبەرایەتیی یەک رێبەردا یەکیان گرت؛ رێبەرێک کە لە ناوخۆ و دەرەوەدا پێگە و قورسایی خۆی هەبوو، و لەلایەن هەموویانەوە وەک رابەری نەتەوەی کورد دانپێدراو بوو.



