بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

یان کۆ، گەشتیاری چینی: لە بابل دەستدرێژیی سێکسییان کردە سەرم

یان کۆ، گەشتیاری چینی: لە بابل دەستدرێژیی سێکسییان کردە سەرم
یان کۆ، گەشتیارێکی چینییە کە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2025 سەردانی عێراقی کردووە. لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی، وردەکاریی ئەو گێچەڵ و دەستدرێژییە جەستەییەی بۆ یەکەمجار ئاشکرا دەکات کە لە شاری شوێنەواریی بابل لەلایەن چەند کەسێکەوە رووبەڕووی بووەتەوە. یان کۆ، باس لەوە دەکات کە لە رۆژی 17ـی کانوونی یەکەم، پیاوێک بە بیانووی نیشاندانی شوێنەوار، بردوویەتییە "شوێنێکی تاریک و چۆڵ"و دەستدرێژیی کردووەتە سەری. هاوکات، لەلایەن کۆمەڵێک مێرمنداڵەوە بەردباران کراوە. ئەو دەڵێت، لەبەر ئەوەی نەیدەزانی متمانە بە کێ بکات، سکاڵای تۆمار نەکردووە، بەڵام دوای گەڕانەوەی بۆ چین و لەسەر داوای هاوڕێ عێراقییەکانی، بڕیاری داوە بەسەرهاتەکەی بگێڕێتەوە.
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان