Skip to content
krd24.netkrd24.net

موحسین رەزایی: تاوەکو مەرجەکانمان نەیەنە دی هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمەریکا ناکەین

موحسین رەزایی: تاوەکو مەرجەکانمان نەیەنە دی هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمەریکا ناکەین
سیاسی
ئێران ئێران

ئێران هۆشداری دەداتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و رایدەگەیەنێت، هاوکێشەکان لەبارەی نەوت و گەرووە ئاوییەکان گۆڕاون و تا مەرجەکانی تاران جێبەجێ نەکرێن، هیچ دانوستان و گفتوگۆیەک لەگەڵ واشنتن بەڕێوە ناچێت.

موحسین رەزایی،ئەمینداری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران، لە پەیامێکی نوێدا لەبارەی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات، تاران وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای داوەتەوە و هۆشداری دەدات لەوەی نابێت کەس بە "پەیامە دژبەیەکەکانی سەرۆکی ئەمەریکا سەرقاڵ ببێت"، کە جارێک دەڵێت "دانوستان ناکەین"و جارێکی دیکەش دەڵێت "ئامادەین بۆ گوتووێژ".

موحسین رەزایی "مەترسی و هاوکێشەکانی دەوروبەری نەوت و گەرووە ئاوییەکان (گەرووی هورمز) بەتەواوی گۆڕاون، هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی زیانەکان، رێگری لەو شتە ناکات کە بەڕێوەیە و روو دەدات."

هەروەهای ئاماژەی بەوە کردووە "هەتا سەرجەم مەرجەکانی ئێران جێبەجێ نەکرێن، هیچ جۆرە گفتوگۆیەک بوونی نابێت.

دیجیتاڵ میدیا ,
Source: krd24.netVia: Kurdistan 24

Related news