Skip to content
krd24.netkrd24.net

لە تورکیا هێرش کرایە سەر قوتابخانەیەک و مامۆستایەک کوژرا

لە تورکیا هێرش کرایە سەر قوتابخانەیەک و مامۆستایەک کوژرا

دیجیتاڵ

مامۆستایەک لە حەوشەی قوتابخانەیەکی دواناوەندی لە شاری عوسمانیەی تورکیا بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە کوژراوە. پارێزگای عوسمانیە رایگەیاند، هێرشبەرەکە کە برازای مامۆستاکەیە، دەستگیراوە.

ەکە رۆژی دووشەممە، 28ی ئەیلوولی 2026، لە حەوشەی قوتابخانەی ئامادەیی "فارابی ئەنادۆڵو"لە گوندی چەردەکی سەر بە پارێزگای عوسمانیە روویدا.

بەپێی راگەیێندراوی فەرمی پارێزگاری عوسمانیە، کەسێک بەهۆی کێشەیەکی پێشووترەوە، بە دەمانچەیەکی بێ مۆڵەت تەقەی لە مامۆستایەکی ئەو قوتابخانەیە کردووە و لە ئەنجامدا مامۆستاکە گیانی لەدەستداوە. بە گوێرەی راگەیێندراوی فەرمی پارێزگاری عوسمانیە، هێرشبەرەکە برازای مامۆستاکە بووە و لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی بووە. 

پارێزگای عوسمانیە رایگەیاند: "دوایەکە و لە ئەنجامی هەوڵی یەکە ئەمنییەکانمان، تۆمەتبارەکە لە ماوەیەکی کورت دا دەستگیر کرا، هەروەها دەستیش بەسەر ئەو دەمانچەیەدا گیرا، کە پێدەچێت لەەکەدا بەکاريهێنابێت."

بەرەبەیانی ئەمڕۆش لە قوتابخانەیەکی بنەڕەتی لە شارۆچکەی توشبای پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، کچە قوتابییەکی پۆلی 7ی بنەڕەتی بە چەکێکەوە دەستبەسەرکرا کە هەوڵی دابوو بیباتە نێو قوتابخانەکە.

ئەوانە لە کاتێکدایە کە لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، ریکارە ئەمنییەکان لە قوتابخانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا تووندتر کراون.

رۆژی 22ـی ئەیلوولی 2026 لەێکی تەقەکردن لە قوتابخانەیەک لە پرێزگای مانیسا، 11 کەس بریندار بوون.

 

Source: krd24.net — Via: Rudaw

Related news