دیجیتاڵ
بەیانیی ئەمڕۆ کەشتییەکی بازرگانیی ئێرانی لە تەنگەی هورمز کرایە ئامانج؛ قایمقامی دوورگەی قیشم دەڵێت، کەشتییەکە لە ئاوی نزیک ئەو دوورگەیە پێکراوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە گوتەی قایمقامی دوورگەی قیشم، لەەکەدا کەسێک لە ستافی کەشتییەکە بەناوی (جەمشید رەجەبی) کوژراوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
قایمقامی قیشم زانیاریی زیاتری لەسەر ناو و جۆری کەشتییەکە، سروشتی ئەو کەرەستە تەقەمەنییەی بەر کەشتییەکە کەوتووە و دۆخی تەندروستیی بریندارەکان نەخستووتەڕوو، بەڵام گوتی، لە داهاتوودا وردەکاریی زیاتر لەسەرەکە رادەگەیێنن.
هاوکات ئاژانسی دەنگ و رەنگ (سەدا و سیما)ی ئێرانی،ەکەی بە "هێرشی دووژمنی تیرۆریست"ناوزەد کرد، بەڵام ناسنامەی هێرشبەرەکەی ئاشكرا نەکرد. تاوەکو ئێستاش هیچ بەرپرسێکی فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمبارەیەوە لێدوانی نەداوە.
هەر ئەمڕۆ رێکخراوی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا رایگەیاند، لە کاتی تێپەڕبوونی بە تەنگەی هورمزدا، تەقەمەنییەکی نەناسراو بەر کەشتییەک کەوتووە، بەڵام لەبارەی قەبارەی زیانەکان و دۆخی ستافی کەشتییەکە زانیاریی روون لەبەردەستدا نییە.
هێشتا دیار نییە کە ئایا راپۆرتەکەی ئەو رێکخراوە و ئەوەی لەلایەن قایمقامی قیشمەە قەشمەوە راگەیێندراوە، پەیوەندییان بە هەمان کەشتییەوە هەیە یان نا.
تاوەکو ئێستا هیچ وڵات یان گرووپێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکەی ئەمڕۆ رانەگەیاندووە و بەرپرسانی ئەمریکاش هیچ لێدوانێکیان لەوبارەیەوە نەداوە.
ەکەی ئەمڕۆ لە کاتێکدا دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا، سوپای ئەمریکا چەند نەوتهەڵگرێکی ئێرانی لە تەنگەی هورمز و کەنداو کردە ئامانج. ئێرانیش لە بەرامبەردا هێرشی کردە سەر چەند نەوتهەڵگر و کەشتییەکی بازرگانی لە کەنداو و دەریای عومان.




