Skip to content
krd24.netkrd24.net

قایمقامیەتی رانیە: نرخی ئەو خواردنەوە وزەبەخشەی قەدەخەمانکرد، کەمتر لە هەزار دینار بوو

قایمقامیەتی رانیە: نرخی ئەو خواردنەوە وزەبەخشەی قەدەخەمانکرد، کەمتر لە هەزار دینار بوو

- تەندروستی

قایمقامیەتی قەزای رانیە لەبارەی قەدەخەکردنی خواردنەوەیەکی وزەبەخش رایدەگەیێنێت، سنوورێک بۆ خواردنەوە وزەبەخشەکان دابنرێت، چونکە لە هەموو کووچە و کۆڵانێک هەن و منداڵان و نەوجەوانان بە هەرزانترین نرخ بەدەستیان دەخات، (ئەمەی کە قەدەخەکراوە نرخەکەی کەمتر لە هەزار دینار)ـە. ئەمڕۆ دووشەممە 14-9-2026 کارزان سلێمانی، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای رانیە بەی راگەیاند، خواردنەوە وزەبەخشەکان بە گشتی لە شەکر، رەنگ و کافاین پێکدێن و بۆ ئەوەی زیاتر بخورێنەوە، رێکلامی نائاساییان بۆ دەکرێت. 

کارزان سلێمانی روونی دەکاتەوە، ئەو جۆرە خواردنەوە وزەبەخشە بەشێوەیەک رێکلامی بۆ دەکرێت کە ئەگەر هەر کەسێک بتوانێت ئەو نیشاندەرەوە یاخود ئەو ژمارەیەی لەسەر قوتووەکە هەیە کۆ بکاتەوە، خەڵاتی پێدەدرێت و پارە بەدەستدەهێنیت.

لە کۆتاییشدا ئەوەی گوت کە لە ئەمڕۆوە دەستیان کردووە بە کۆکردنەوە و لەنێوبەردنی هەموو بڕەکانی خواردنەوەی وزەبەخشی 4U کە ئەوە هەر ئەو جۆرە بووە، کە باس کراوە.

بەپێی FDA و CDC و کۆمەڵەی دڵ لە سوێد خواردنەوە وزەبەخشەکان ئەم گۆڕانکارییانە بەسەر جەستەدا دەهێنن 1- دوای 20 خولەک لەدوای 20 خولەک لە خواردنەوەی وزەبەخشەکان، لەبەر ئەوەی شەکری زۆریان تێدایە، شەکری خوێن بەرزدەکەنەوە و بەمەش خێرا هۆڕمۆنی ئەنسۆلین دەردەدرێت.

2- دوای 40 خولەک لەدوای 40 خولەک لە خواردنەوەی وزەبەخشەکان، کافاینی نێویان دەمژرێت، بەمەش جەستە وەڵامی دەبێت، بیلبیلەکانی چاو دەکرێنەوە، پەستانی خوێن زیاد دەکات و شەکری زۆرتر دەمژرێتە نێو خوێن، جەستە لە ئاگایی زیاتر دەبێت.

3- دوای 45 خولەک  لەدوای 45 خولەک لە خواردنەوەی وزەبەخشەکان، بەرهەمهێنانی دۆپامین زیاد دەکات، کە دڵخۆشی دروستدەکات و هاوشێوەی وەڵامی جەستەیە بۆ هێرۆین و مادەی هۆشبەر.

4- دوای کاژێرێک  لە دوای کاژێرێک لە خواردنەوەی وزەبەخشەکان، شەکری خوێن تێکدەشکێت، کافاین کەم دەکاتەوە، بەمەش کەسەکە هەست بەبێهێزی دەکات و میزاجی تێکدەچێت، زۆرجار سەرئێشە و بێهێزی یاخود خەوزڕان و هەستکردن بە دڵەڕاوکێ روودەدەن.                      

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی تێکساس، رۆژانە خواردنەوەی 85 بۆ 170 ملیگرام وزەبەخشەکان دەبێتە هۆی لاوازی سێکسی بەتایبەت بۆ ئەو پیاوانەی کێشی جەستەیان کەمە. 

دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، منداڵان و مێردمنداڵان بەهیچ شێوەیەک ئەو خواردنەوانە نەخۆنەوە کە ماددە وزەبەخشەکان و کافایینیان تێدایە و دەڵێت بۆ گەورانیش سنوورداربکرێن، چونکە بڕی زیاد لە پێویستی رۆژانە مادەی زیانبەخشیان تێدا هەن.

Source: krd24.netVia: Rudaw

Related news