انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

لە میسان 8 فەرمانبەر بە تۆمەتی ساختەکاری لە 120 مامەڵەی زەویدا دەستگیر کران

لە میسان 8 فەرمانبەر بە تۆمەتی ساختەکاری لە 120 مامەڵەی زەویدا دەستگیر کران
سیاسی
عێراق دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عێراق

دەستەی دەستپاکیـی فیدراڵی، دەستگیرکردنی هەشت فەرمانبەری لە هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی عەمارە و تۆماری خانووبەرە (تاپۆ) لە پارێزگای میسان راگەیاند، بە تۆمەتی ئەنجامدانی ساختەکاری و دەستکاریکردنی 120 مامەڵەی تەرخانکردن و دابەشکردنی پارچەزەوی.

ئەمڕۆ دووشەممە، 21ـی بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکی، تیمێکی لێکۆڵینەوە و وردبینیی سەر بە نووسینگەی میسان، دوای بەدواداچوونێکی وردی مەیدانی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانیی عەمارە و تۆماری خانووبەرەی پارێزگاکەیان کردووە و لە ئۆپەراسیۆنێکدا هەشت فەرمانبەری ئەو دوو فەرمانگەیەیان دەستگیر کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر 120 مامەڵەی ساختەی دابەشکردنی زەویدا گیراوە کە لەلایەن تۆمەتبارانەوە ئامادە کرابوون، هەروەها دەرکەوتووە ساختەکاری و دەستکاریکردنەکە زیاتر لەو مامەڵانەدا کراوە کە تایبەت بوون بە فرۆشتنی پارچەزەوی لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە.

دەستەی دەستپاکی ئەوەشی خستووەتە روو، تۆمەتبارەکان لە بەرامبەر وەرگرتنی بەرتیل و دەستکەوتی دارایی، مامەڵەی ساختەیان تێپەڕاندووە بەبێ ئەوەی ژمارەی هاتوو (وارد)ی بەڕێوەبەرایەتیی تاپۆی پارێزگاکەیان پێوە بێت، بەمەش ئەرکی وەزیفیی خۆیان بەزاندووە و دەستیان بەسەر مافی گشتیدا گرتووە.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة