انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

راپۆرتێک: ترەمپ تاوتوێی لێدانی حووسییەکانی کردووە، بەڵام پاشەکشەی لێکردووە

راپۆرتێک: ترەمپ تاوتوێی لێدانی حووسییەکانی کردووە، بەڵام پاشەکشەی لێکردووە

دیجیتاڵ

ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)ـی ئەمریکی لە زاری دوو بەرپرسی باڵای وڵاتەکەیەوە بڵاوی کردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا تاوتوێی دەرکردنی فەرمانی هێرشی ئاسمانیی دژی حووسییەکان لە یەمەن کردووە، بەڵام لە دوایین ساتدا بڕیاری داوە لەم کاتەدا هێرشەکە نەکرێت.  بەگوێرەی راپۆرتەکە، ترەمپ لە نێوان دوو بژاردەی سەختدا بووە؛ لە لایەک دەیویست هاوکاریی هاوپەیمانەکەی، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە بکات، لە لایەکی دیکەشەوە هەوڵی دەدا خۆی لە تێوەگلان لە بەرەیەکی نوێی جەنگ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەدوور بگرێت.

ئەکسیۆس دەڵێ، 10 رۆژ پێش ئێستا، محەممەد بن سەلمان لە یەک رۆژدا دوو جار پەیوەندیی بە ترەمپەوە کردبوو و داوای لێکردبوو هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر حووسییەکان دوای ئەوەی ئەو گرووپە کۆنترۆڵی کەناراوەکانی دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەبیان کرد، بەڵام ترەمپ ئەو کاتە داواکارییەکەی رەتکردەوە و تەنیا بە پێشکەشکردنی هاوکاریی هەواڵگری بۆ دیاریکردنی ئامانجەکان رازی بوو.

بژاردەکانی سێنتکۆم لەسەر مێزی وەزیری بەرگری بەگوێرەی ئەکسیۆس، لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا، کاتێک سوپای سعودیە رووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە بووەوە لە بەرپەرچدانەوەی پێشڕەوییەکانی حووسییەکان، ریاز جارێکی دیکە داوای دەستوەردانی سەربازیی راستەوخۆی لە واشنتن کردەوە.

بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، ترەمپ لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا راوێژی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانیدا کردووە لەبارەی ئەگەری هێرشکردن. ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەییی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، چەندین بژاردەی بۆ هێرشی ئاسمانی لە یەمەن ئامادە کردبوو و رۆژی شەممە پێشکەشی پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی کردبوو، بەڵام لە کۆتاییدا ترەمپ بڕیاری دا هێرشەکان نەکرێن. 

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان کە هێزەکانی سعودیە و سوپای یەمەن بۆ ماوەی دوو هەفتەیە هەوڵی دەستپێکردنی هێرشێکی پێچەوانە دژی حووسییەکان دەدەن، بەڵام هێرشەکە چەندین جار دواخراوە. هاوکات حووسییەکان هێرشەکانیان بۆ سەر سعودیە چڕتر کردووەتەوە و لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا مووشەکێکیان ئاراستەی ریازی پایتەخت کردبوو.

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة