شا سەلمان بن عەبدولعەزیز شای شانشینی عەرەبی سعوودی و محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود جێنشینی شانشینی عەرەبی سعوودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، سەرەخۆشییان ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.
ئەمڕۆ شەممە 19ی ئەیلوولی 2026، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز شای شانشینی عەرەبی سعوودی و محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود جێنشینی شانشینی عەرەبی سعوودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بروسکەیەکی سەرەخۆشییان بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.
هەینی، 4ـی ئەیلوولی 2026 سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا کۆچی دواییی برا گەورەی بنەماڵەکەیان، (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)ی راگەیاند و ئاماژەی بەوە دابوو، خوالێخۆشبوو نەوەی رێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بووە و نموونەی دینداری، خوداپەرستی، چاکەخوازی و کەسایەتییەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەیان بووە.




