انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

نوێترین زانیاریی لە بارەی ئاگرەکەی سەر رێگەی کەرکووک

نوێترین زانیاریی لە بارەی ئاگرەکەی سەر رێگەی کەرکووک
گشتی
کوردستانی ئاگرکەوتنەوە

گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئەو ئاگرەی لەسەر رێگەی کەرکووک-هەولێر کەتووەتەو، لە کۆگایەکی هەڵگرتنی تەنەر روویداوە، ئێستاش تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

پێنجشەممە 17ـی ئەیلوولی 2026، شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بەـی راگەیاند، کاتژمێر 10ـی شەوی رابردوو، ئاگر لە یەکێک لە کۆگاکانی هەڵگرتنی ماددەی تەنەر لە سەر رێگەی نێوان هەولێر-کەرکووک کەتووەتەوە، گوتیشی، بە هۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی بەرگری شارستانی، ئاگرەکە هەر زوو تەشەنەی کردووە و چەند کۆگایەکی هەڵگرتنی تەنەر بە هۆیەوە سوتاون.

لە بارەی هۆکاری ئاگرەکە، شاخەوان سەعید رایگەیان، بارهەڵگرێک کە کاری گواستنەوەی تەنەر دەکات لەم شوێنە ئاگری گرتووە و بە هۆیەوە 3 کۆگای تەنەر لە نزیکەی 30 لیتر تەنەری تێدابووە، هاوکات بارهەڵگرەکەش 30 لیتری دیکەی تێدابووە بە تەواوی سووتاون، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی نییە.

گوتیشی:”تیمەکانی بەرگری شارستانی هەر زوو گەیشتوونەتە شوێنیەکە، و 20 تیم سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

 

 
 
 
 
 
 

کاروان شوانی ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة