انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

هێرش کرایە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر و دوو سەرنیشین بێسەروشوێنن

هێرش کرایە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر و دوو سەرنیشین بێسەروشوێنن
سیاسی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست عومان کەشتیی نەوتهەڵگر

پاش هێرشکردنە سەر کەشتییەکی نەوت لە کەناراوەکانی موسەندەم، عومان 23 کەس رزگار دەکات و گەڕان بەدوای دوو کەسی بێسەروشوێندا بەردەوامە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی ئەیلوولی 2026، ناوەندی ئاسایشی دەریایی عومان رایگەیاند، تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ راکێشانی کەشتییەکی نەوتهەڵگر بە ناوی "ELGAIA"و ئالای پەنەمایی هەڵکردووە، بۆ یەکێک لە بەندەرەکانی عومان، ئاماژەی بەوەش دا، دوای هێرشکردنە سەر کەشتییەکە، ئاگر لە ژووری بزوێنەرەکەیدا کەوتەوە و پاشان کۆنتڕۆڵ کرا.

ناوەندەکە روونیکردەوە، کەشتییەکە لە نزیک لە کەناراوەکان، بە دیاریکراوی لە دووری  1.3 میل لە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای موسەندەم رووبەڕووی ئەم هێرشە بووەتەوە، ئێستاش رێکارە پێویستەکان بۆ پاراستن و گواستنەوەی بۆ بەندەرێکی عومانی بەڕێوە دەچن.

ناوەندی ئاسایشی دەریایی عومان باسی لەوەشکرد،  توانیویانە 23 کەس لە ستافی کەشتییەکە رزگار بکەن و  بیانگوازنەوە. هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە تەندروستییەکان، چاودێری و خزمەتگوزاری پزیشکی پێویست پێشکەش بە ئەندامانی ستافەکە کراوە و دۆخی تەندروستییان لە ژێر چاودێریدایە.

لەلایەکی دیکەوە، پڕۆسەی گەڕان و پشکنین بە هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی دوو کەس لە ستافی کەشتییەکە کە تا ئێستا بێسەروشوێنن.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی عومانییەکان دێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیران وە دەریاییەکان، دابینکردنی سەلامەتی گیانی مرۆڤەکان و پاراستنی رێڕەوی ئاوییەکان.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة