انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

ترەمپ باڵیۆزێکی نوێ بۆ سعودیە دەستنیشان دەکات

ترەمپ باڵیۆزێکی نوێ بۆ سعودیە دەستنیشان دەکات

دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وێسلی هەنت، ئەندامی کۆنگرێسی سەر بە پارتی کۆماری و ئەفسەری پێشووی سوپای ئەمریکای وەک باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە سعودیە دەستنیشان کرد.

رۆژی دووشەممە، نووسراوی دەستنیشانکردنی هەنت رەوانەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا (سێنات) کرا، تاوەکو لە دەنگدانێکدا پەسند بکرێت.

هەنت لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: "بەهۆی ئەوەی هەم وەک ئەفسەرێکی سوپا لە گۆڕەپانی شەڕ لە ناوچەکەدا خزمەتم کردووە و هەم بۆ ماوەی دوو ساڵیش وەک ئەفسەری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەنێو شانشینی سعودیەدا بووم، بە باشی لە گرنگیی ستراتیژیی هاوبەشیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و سعودیە و بەرپرسیارییەتیی قووڵی ئەم پۆستە تێدەگەم."

دەستنیشانکردنی ئەم باڵیۆزە لە کاتێکی زۆر هەستیاردایە بۆ سعودیە، کە هاوپەیمانێکی سەرەکیی واشنتنە لە ناوچەکەدا؛ بەتایبەت دوای ئەوەی هێرشە نوێیەکانی چەکدارانی حووسیی سەر بە ئێران بۆ سەر خاکی سعودیە، بەرەیەکی نوێی لە ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کردەوە.

حوسییەکان کە شەڕ لە دژی حکومەتی دانپێدانراوی نێودەوڵەتیی یەمەن دەکەن، هەفتەی رابردوو دەستیان بەسەر تەواوی کەناراوەکانی دەریای سوور و تەنگەی بابولمەندەبدا گرت؛ رێڕەوێک کە لە کاتی پەککەوتنی تەنگەی هورمزدا بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئێرانەوە، بایەخێکی گەورەی بۆ هاتووچۆی کەشتیوانی پەیدا کردووە.

هێرشەکانی حووسی هەروەها دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیەی کردووەتە ئامانج کە گەورەترین هەناردەکاری نەوتی خاوە لە جیهاندا، ئەمەش نرخی نەوتی لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سەرووی 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزکردووەتەوە.

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة