انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دوو پرسی گرنگ تاوتوێ دەکات

سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دوو پرسی گرنگ تاوتوێ دەکات
سیاسی
کوردستان

سبەی چوارشەممە، ئەیلوولی 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوەدەبات. لەو کۆبوونەوەیەدا دوو تەوەرەی سەرەکی تاوتوێ دەکرێن.

تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکان بەمەبەستی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027 تەرخان کراوە. لەم چوارچێوەیەدا، وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وردەکاریی پلان و ئامادەکارییەکانیان دەخەنە روو.

لە تەوەری دووەمدا، شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتێک لەبارەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی، نەوت و پلاندانانی عێراق پێشکەش دەکەن. ئەو راپۆرتە تەرکیز دەخاتە سەر رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2027.

هاوکات، شاندەکە ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەخەنە روو، لە بەشێکی دیکەی ئەم تەوەرەیەدا، داتاکانی پەیوەست بە پشکی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەنجامەکانی دواین سەرژمێریی عێراق بە وردی تاوتوێ دەکرێن.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
المصدر: krd24.netعبر: كوردستان 24

أخبار ذات صلة