انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

پەیامێک لە راهێنەری پۆرتوگالەوە بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ

پەیامێک لە راهێنەری پۆرتوگالەوە بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ

دیجیتاڵ

خۆرخێ جیسوس، راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی پۆرتوگال، پەیامێکی بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کاپتنی هەڵبژاردەکەی ناردووە و دەڵێ، مافی بەشداریکردن لە هەموو یارییەکی نییە و ئەگەر پێویست بکات، دایدەنیشێنم.

جیسوس لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی وێڵز، لە یەکەم یاریی هەڵبژاردەکە لە وەشانی نوێی نەیشنسلیگ ئامادە دەکات. یارییەکە ئەمشەو کاژێر 21:45 بەکاتی باشووری کوردستان، لە پۆرتوگال ئەنجام دەدرێت.

راهێنەری پۆرتوگال لە کۆنگرەی رۆژنامەنووسیی پێش یارییەکە، باسی چەندین شتی جیاوازی کردووە، لە نێویاندا ئاستی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەفسانەی هەڵبژاردەکە و ئامادەیی ئەو بۆ یارییکردن.

جیسوس کە پێشتریش لە یانەی نەسڕ راهێنەری رۆناڵدۆ بووە و لەگەڵیدا نازناوی خولی سعودیەی بەدەستهێناوە، دەڵێ، ئەگەر هیچ شتێکی لەناکاو نەیەتە پێشەوە، کریستیانۆ لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت.

ئەو بە رۆژنامەنووسەکانی گوتووە، "سەرنجمدا کە ئێوە دوودڵن لە ئامادەیی توانای جەستەیی رۆناڵدۆ، کریس سیمبولی پۆرتوگالە، بەڵام ئەوە مافی ئەوەی ناداتێ لە هەموو یارییەکدا سەرەکی بێت".

هەروەها گوتوویەتی، "بەڵام با شتێکتان پێ بڵێم، ئێمە لە هۆنگ کۆنگ بەبێئەو یارییمانکرد و تەنیا 5 هەزار هاندەر ئامادەبوون، ئەمجارە 55 هەزار کەس ئامادە دەبن و ئەویش یارییدەکات، ئەگەر گۆڵێک یان دوو گۆڵ بکات، ئیدی دایدەنیشێنم".

رۆناڵدۆ ئێستا خاوەنی 979 گۆڵە لە کاروانی یارییکردنی خۆیدا و چاوی لە گەیشتنە بە گۆڵی ژمارە 1000.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ رایگەیاندووە، هیواخوازە گۆڵی ژمارە هەزار لە کاروانی خۆیدا، بەدرێسی پۆرتوگالەوە تۆمار بکات.

راهێنەری پۆرتوگال زیاتر دەڵێ، "من لە هەڵبژاردەیەکم کە باشترینەکانی جیهان لە خۆدەگرێت، بۆ هەر کوێ بچین، چاومان لە بردنەوەیە، ئێمە هەڵگری نازناوی نەیشنسلیگین و دەبێ بەرگری لە نازناوەکەمان بکەین".

هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە مۆندیالی ئەمساڵدا ئاستێکی باشی پێشکێش نەکرد و لە قۆناخی شانزەی پاڵەوانێتییەکە، لەسەردەستی ئیسپانیا کرایە دەرەوە.

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة