انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

وێنە؛ "نمایشی جلوبەرگی دۆنادۆن"لە هەولێر

وێنە؛ "نمایشی جلوبەرگی دۆنادۆن"لە هەولێر

دیجیتاڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی ئەیلوولی 2026، "نمایشی جلوبەرگی دۆنادۆن" لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، نمایشەکە لەلایەن لانا سارا پیران، کچە دیزاینەری کوردەوە سازکرابوو.

لە نمایشەکەدا 41 دیزاینی جیاوازی جلوبەرگی کوردی نمایشکران، دیزاینەکان هەڵگری هێما و نەریتی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بوون، لە ئامەد و ورمێ بۆ سەقز و هەورامان و کۆبانێ و بارزان.

لەو 41 دیزاینەی نمایشکران، 26 دیزاین تایبەتبوون بە جلوبەرگی ژنان، 15 دیزاینەکەی دیکەش تایبەت بوون بە پیاوان. رەنگاورەنگی جلوبەرگەکان و سەرنجڕاکێشی دیزاینەکان سەرنجی بینەرانی نمایشەکەیان راکێشا.

ئامانجی نمایشەکە زیندووکردنەوەی پۆشاک، هێما و نەریتی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بوو، هەر دیزاینێک مۆرک و هێمای تایبەتیی هەڵگرتبوو.

المصدر: krd24.net — عبر: رووداو

أخبار ذات صلة