انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

وەزیری دەرەوەی ئێران پێش کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی قەتەر دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران پێش کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی قەتەر دەکات

دیجیتاڵ 

میدیای فەرمیی ئێران رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پێش ئەوەی بۆ بەشداریکردن لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نیویۆرک بکات، سەردانی قەتەر دەکات، ئەو وڵاتە کەنداوییەی وەک نێوەندگیرێکی سەرەکی لە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێراندا کار دەکات.

ئاژانسی فەرمیی هەواڵی ئێران (ئیرنا) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوە "ئێوارەی رۆژی یەکشەممە تارانی بەرەو نیویۆرک بەجێهێشت و بە مەبەستی راوێژ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دەوەستێت."

ئەم سەردانە کورتەی عێراقچی بۆ دەوحە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندووە، جارێکی دیکە لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە مەرجەکانی تارانیان بۆ کۆتاییهێنان بە گەمارۆدانی تەنگەی ستراتیجیی هورمز دووپاتکردووەتەوە.

پرسی تەنگەی هورمز لە چەقی ئەو جەنگە بەردەوامەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدایە کە لە کۆتایی مانگی شوباتەوە دەستیپێکردووە؛ کاتێک تاران وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، گەمارۆی خستە سەر ئەو تەنگەیە.

لەم کاتەدا تاران داوا لە کەشتییە بازرگانییەکان دەکات مۆڵەتی فەرمی لێ وەربگرن بۆ پەڕینەوە بە تەنگەی هورمزدا، ئەمەش بە پاساوی پاراستنی ئاسایش و سەروەریی خاکەکەی، هاوکات تاوتوێی میکانیزمێک دەکات بۆ سەپاندنی باجی خزمەتگوزاری بەسەر کەشتییەکاندا.

لە بەرامبەردا، ئەمریکا گەمارۆی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاندووە، لە کاتێکدا ململانێی نێوان هەردوولا بەبێ گەیشتن بە چارەسەر لە بنبەستێکی قووڵدا ماوەتەوە.

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة