انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

چوارچێوەی هاوئاهەنگی: پەلە بکرێت لە پڕکردنەوەی پۆستی ئەو وەزیرانەی دانەنراون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی: پەلە بکرێت لە پڕکردنەوەی پۆستی ئەو وەزیرانەی دانەنراون

چوارچێوەی هاوئاهەنگی، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 20ی ئەیلوولی 2026، 295ـەمین کۆبوونەوەی خۆی بە ئامادەبوونی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە نووسینگەی عەبدولحوسێن مووسەوی بەڕێوە برد، تاوەکو "دوایین پێشهاتە نیشتمانی و ناوچەیییەکان"تاوتوێ بکەن. لە کۆبوونەوەکەدا دۆسیەی تەواوکردنی کابینە وەزارییەکە بە وردی باس کران. بە گوێرەی راگەیێندراوێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، ئامادەبووان جەختیان لە گرنگیی پەلەکردن لە یەکلاییکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکان کردەوە لەسەر بنەمای لێهاتوویی و دەسپاکی، تاوەکو هاوئاهەنگی لە نێوان وەزارەتەکان بەهێزتر بێت و دامەزراوەکانی دەوڵەت بە شێوەیەکی رێکخراو کارەکانیان بکەن.

هەروەها، ئەندامانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی گوێیان لە کورتەیەکی سەرۆکوەزیرانی عێراق گرت سەبارەت بە ئەنجام و دەستکەوتەکانی سەردانەکەی بۆ چەند وڵاتێکی ئەورووپایی. "ئامادەبووان دەستخۆشییان لەو هەوڵانە کرد کە ئامانجیان بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق و کێشکردنی وەبەرهێنانە بۆ وڵاتەکە."

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، ئامادەکارییەکان بوو بۆ سەردانی چاوەڕوانکراوی سەرۆکوەزیران بۆ نیویۆرک بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.  جەخت کرایەوە کە پێویستە پەیامی عێراق لەبارەی پاراستنی سەروەریی خاک و رەتکردنەوەی دەستوەردانی دەرەکی بگاتە لووتکەی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان. 

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هێزەکانی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی جەختیان لە "یەکڕیزی و پتهەویی خۆیان کردەوە و پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ حکومەت و جێبەجێکردنی کارنامە وەزارییەکە دووپات کردەوە."   

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة