انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

پێدانى دۆلار بە گەشتیاران لە مانگانەوە بۆ ساڵانە دوو جار کەمکرایەوە

پێدانى دۆلار بە گەشتیاران لە مانگانەوە بۆ ساڵانە دوو جار کەمکرایەوە

- هەولێر

بانکى ناوەندى عێراق پێدانى دۆلار بە نرخى فەرمى بە گەشتیاران لە مانگى جارێکەوە دەکات بە دوو جار لە ساڵێکدا. بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى لە سێ سەرچاوە لە بانک و کۆمپانیاى فڕۆکەوانى و فرۆشتنى تکتی گەشت لە هەرێمى کوردستان و عێراق دەستى کەوتووە، بانکى ناوەندى عێراق بەفەرمى رێکارى پێدانى دۆلارى بە نرخى فەرمى بۆ گەشتیاران گۆڕیوە و لەبرى ئەوەى هەموو مانگێک گەشتیاران بتوانن لێى سوودمەند بن، کراوە بە ساڵى دوو جار.

ئەو رێکارە لە نیوەڕۆى رۆژی 21ى ئەیلوولەوە لە سیستمى پێشکێشکردنى داواکارى دۆلارى گەشتیاران لە بانکى ناوەندى دەستى پێکردووە.

یەکێک لە خاوەنى کۆمانیاکانى فرۆشتنى بلیتى گەشتیارى بەی راگەیاند گوت: "پێشتر ئەگەر لە کۆتایى مانگێکیش گەشتیارێک گەشتى کردبێت و دۆلارى بانکى ناوەندى وەرگرتبێت، دەیتوانى لە سەرەتاى مانگى دواتر جارێکى دیکە سوودمەند بێت لەو دۆلارە، بەگوێرەى بڕیارە نوێیەکە ساڵى دوو جار لە دۆلار سوودمەند دەبێت کە هەر شەش مانگ جارێکە".

بانکى ناوەندى عیراق 100 دۆلار بە 130 هەزار  و 500 دینار دەداتە گەشتیاران، هەر گەشتیارێک دەتوانێت دوو هەزار دۆلار لە بانکى ناوەندى بەو نرخە بکڕێت.

عەتا ئەنوەر، سەرۆکى کۆمەڵەى کۆمپانیا گەشتیارییەکان لە سلێمانى بە تۆڕى میدیاییى راگەیاند: "لەرێگەى کۆمپانیا هاوبەشەکانمان لە ناوەڕاست و باشوورى عێراقەوە ئەوەمان پێگەیشتووە کە ئەو بڕیارە لەلایەن بانکى ناوەندەوە دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بە نوسراوى فەرمى بڕیارەکە بۆ فڕۆکەخانەکان نەنێردراوە"

بەگوێرەى ئاگادارینامەى یەکێک لە کۆمپانیاکانى فڕۆکەوانى کە ئاراستەى لقەکانى کردووە و ئاگاداری کردوونەتەوە کە بڕیارى بانکى ناوەندى کەوتووەتە بوارى جێبەجێکردن و پێویستە دڵنیابنەوە لە ژمارەى گەشتکردنى گەشتیاران لەم ساڵدا بەر لەوەى مامەڵەى گەشتەکەى و وەرگرتنى دۆلارەکەى بۆ بکرێت، بۆ ئەوەى بە دوور بن لە رەتکردنەوەى مامەڵەکان بۆ وەرگرتنى دۆلار.

بەرپرسى یەکێک لە بانکە مۆڵەتدراوەکان بەى گوت: "ئەو رێکارەى بانکى ناوەندى دوو هۆکارى هەیە، یەکەمیان کەمیى دۆلارى نەختینەیە لەبەردەستى ئەو بانکە و هەوڵدان بۆ تەرخانکردنى بڕى زیاترى دۆلار بۆ بازرگانى و هاوردەکردن لەبرى گەشتکردن".

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة