کریس وێستۆن، سەرۆکی لێکۆڵینەوەی بازاڕ لە کۆمپانیای راوێژکاریی (پێپەر ستۆن) لەوبارەیەوە رایگەیاند، "ئەم هەفتەیە ئاماری ئابووری کەم لە ئەمریکا بڵاودەبنەوە و وەبەرهێنەران چاویان لە لێدوانی بەرپرسانی بانکی ناوەندیی ئەمریکایە لەسەر ئەوەی ئایا ئەگەری زیاتر بەرزکردنەوەی سوودی بانکی لە مانگی داهاتوودا هەیە یان سوودی بانکی لە ئاستی ئێستای دەمێنێتەوە."
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، "نرخی زێڕ بە ئەگەری زۆرەوە کاردانەوەش پێشان دەدات بەرامبەر بە نرخی نەوت وە جیۆسیاسییەکانی پەیوەست بە جەنگی ئێرانەوە."




