انتقل إلى المحتوى
krd24.netkrd24.net

یەک بیتکۆین بە زیاتر لە 81 هەزار دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت

یەک بیتکۆین بە زیاتر لە 81 هەزار دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت

دیجیتاڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی بیتکۆین چەند سەد دۆلارێک دابەزیوە و بە نزیکەی 81 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی پیتکۆین بەخێرایی بەرزبووەتەوە و جارێکی دیکە گوشاری خستووەتە سەر سنووری سەرەوەی ئەو ناوچەیە کە تیایدا جێگیر بووە. ئێستا بیتکۆین لە دەوروبەری 81.1 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بازاڕەکە لە ناوچەیەکی یەکلاکەرەوە نزیک دەبێتەوە کە شکاندنی دەکرێت بێتە هۆی بەرزبوونەوەیەکی دیکەی نرخەکەی.

شیکاری نرخی بیتکۆین، چارتی رۆژانە بەپێی چارتی رۆژانە، نرخی بیتکۆین دوای بەرزبوونەوە بەهێزەکەی مانگی ئاب، بەخێرایی ناوچەی 75 هەزار دۆلاری تێپەڕاندووە بە چەشنێک کڕیاران توانییان نرخی بیتکۆین بەرزبکەنەوە بۆ ئاستەکانی 80.5 هەزار تاوەکو 82.5 هەزار دۆلار.

ئەم ناوچەیە چەندین جار وەک هێڵێکی بەرگریی گەورە کاری کردووە و رێگربووە لە بەرزبوونەوەی زیاتر، بەڵام تاوەکو ئەو کاتەی نرخی بیتکۆین لە سەرووی ئاستەکانی 72.5 هەزار تاوەکو 75 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەو ئاستانە دەپارێزێت، دەکرێت بگوترێت رەوت یان ئاراستەی نرخی بیتکۆین بەرزبوونەوەیە.

شکاندنێکی بەردەوامی رۆژانەی نرخی بیتکۆین بۆ سەرووی ناوچەی بەربەستی 82.5 هەزار دۆلار، دەبێتە پێشهاتێکی پێکهاتەیی گرنگ و دەکرێت رێگە خۆشبکات بەرەو ناوچەی سەرەکی داهاتوو لە دەوروبەری 86 هەزار تاوەکو 90 هەزار دۆلار. لە بەرامبەردا، رەتکردنەوەیەکی دیکەی نرخ دەکرێت بیتکۆین لەناو رێڕەوی دیاریکراوی خۆیدا بهێڵێتەوە، بە جۆرێک ناوچەی 75 هەزار دۆلار و ناوچەی بەرفراوانتری 72.5 هەزار تا 75 هەزار دۆلار وەک ناوچەی پاڵپشتیی سەرەکی دەمێننەوە.

چارتی 4 کاژێریی چارتی 4 کاژێریی روونتر پێکهاتە و ئاراستەی نرخی بیتکۆین دەستنیشان دەکات. نرخی بیتکۆین لەم دواییانەدا بە تووندی لە ئاستەکانی خوارەوە لە نزیک 74.5 هەزار تا 75 هەزار دۆلار هەڵکشا و ئێستا راستەوخۆ گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەی بەرگری 81 هەزار تا 82 هەزار دۆلار.

ئەم بەرزبوونەوەیە کتوپڕ و بەهێز بووە، بە تایبەتی لە کاتی دوایین جووڵە لە دەوروبەری 76 هەزار دۆلارەوە بەرەو 81 هەزار دۆلار. بەڵام، نرخی بیتکۆین نەیتوانیوە ئاستی 81 هەزار بە بەهێزی بشکێنێت، بۆیە پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەیەک و تاوەکو هۆکارێکی بەهێز نەیەتە ئاراوە کە ببێتە پاڵپشتی زیاتر بۆ نرخی بیتکۆین، ئەگەری هەیە نرخەکان ئاستەکانی ئێستا بپارێزن. 

تا ئەو کاتەی ئەوە روودەدات، رەتکردنەوەی نرخ وەک سیناریۆیەکی دیکە دەمێنێتەوە، شکستهێنان لە دەربازرکردنی ئاستی 82 هەزار دۆلار دەتوانێت نرخی گەورەترین دراوی دیجیتاڵی دابەزێنێتەوە بۆ 72.5 هەزار تاوەکو 75 هەزار دۆلار.

 

المصدر: krd24.netعبر: رووداو

أخبار ذات صلة