بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

قسەی شەهباز شەریف لەبارەی نێوەندگیریی ئەمریکا و ئێران: هیوامان لەدەستنەداوە

قسەی شەهباز شەریف لەبارەی نێوەندگیریی ئەمریکا و ئێران: هیوامان لەدەستنەداوە

دیجیتاڵ

شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رایگەیاند، وڵاتەکەی رۆڵی نێوەندگیرێکی دڵسۆز لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێراندا دەگێڕێت. راشیگەیاند، سەرەڕای ئاڵۆزییەکان، هیوایان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە لەدەست نەداوە.

رۆژی چوارشەممە، 23ی ئەیلوولی 2026، سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە وەڵامی پرسیارێکی نامۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نووسینگەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە رۆڵی وڵاتەکەی لە پرۆسەی دانوستاندنەکانی ئێران و ئەمریکادا رایگەیاند: "پاکستان رۆڵی نێوەندگیرێکی دڵسۆز و بەڕێز لە نێوان ئێران وەک وڵاتێکی دراوسێ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا دەگێڕێت."

شەهباز شەریف ئاماژەی بە رێککەوتنە 60 رۆژییەکەی حوزەیرانی ئەمساڵ کرد و گوتی: "یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلامئاباد لەلایەن سەرۆک ترەمپ، سەرۆک مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران و منەوە واژۆ کرا. بەداخەوە،ەکانی دوای ئەوە کەمێک پێشبینینەکراو بوون."

سەرەڕای گرژییەکان، سەرۆکوەزیرانی پاکستان رایگەیاند، ئیسلامئاباد بەردەوام دەبێت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی و گوتیشی: "پاکستان بەتەواوی سەرنجی لەسەر بابەتەکەیە و ئێمە هیواکانمان لەدەست نەداوە؛ بە تەواوەتی پێداگرین لەسەر هەوڵی زیاتر و بەدەستهێنانی پێشکەوتن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە."

رۆژی 28ی شوبات، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران و ئەویش بە مووشەک و درۆن وەڵامیدانەوە. رۆژی 17ی حوزەیران، ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد. 

ئەم یاداشتە لەسەر بنەمای راگرتنی تەواوەتیی جەنگ لە سەرجەم بەرەکان، مسۆگەرکردنی ئاسایشی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز و رێکخستنی سنوورداریی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران داڕێژرا. لە بەرامبەریشدا، ئەمریکا بەڵێنی هەڵگرتنی گەمارۆ و سزاکان، ئازادکردنی سەرمایە سڕکراوەکان و داڕشتنی پلانێکی ئابووریی 300 ملیار دۆلاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئێران لە چوارچێوەی رێککەوتنی کۆتاییدا دا. 

دوای واژۆکردنی یاداشەتەکە، ئەمریکا، ئێرانی بە نەکردنەوەی تەنگەکە تۆمەتبار کرد؛ تارانیش تەلئەڤیڤی بە رانەگرتنی جەنگ لە لوبنان تۆمەتبار دەکرد. بەمەش هەردوولا ئەمەیان وەکو بیانو بۆ بەردەوامیدان بە هێرشەکان و داخستنی تەنگەکە بەکاردەهێنا. دوای تەواوبوونی 60 رۆژەکە، ئەمریکاش چووەوە نێو جەنگەکەوە، بەڵام ئیسرائیل خۆی بەدوورخست. 

بڕیاربوو لەو 60 رۆژەدا رێککەوتنی کۆتایی بکرێت، بەڵام هیچیان ملیان بە داواکانی یەکدی نەدا، کە دیارترینیان پرسی ئەتۆمیی ئێران، هەڵگرتنی گەماڕۆکان و کردنەوەی تەنگەی هورمز بوو. 

سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان