بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

راپرسییەکانی دوای دەنگدان: پارتی چەپی ئەڵمانیا لە بەرلین پێش پارتەکەی مێرتس کەوت؛ راوێژکار دەڵێت ئەنجامەکان "کارەساتن"

راپرسییەکانی دوای دەنگدان: پارتی چەپی ئەڵمانیا لە بەرلین پێش پارتەکەی مێرتس کەوت؛ راوێژکار دەڵێت ئەنجامەکان "کارەساتن"

 

دیجیتاڵ

بەپێی ئەو راپرسییەی لە دوای دەنگدان لەنێوان دەنگدەران لە بەردەم بنکەکانی دەنگداندا کراوە، پارتی چەپی ئەڵمانیا (دی لینکە) لە هەڵبژاردنی ویلایەتی بەرلیندا سەرکەوتنی بەسەر پارتی کریستیان دیموکرات (CDU)ـی سەر بە فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیادا بەدەستهێنا. زنار شینۆ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی لە ئەڵمانیا باس لەوە دەکات، چاوەڕوان دەکرێت سێ بۆ پێنج بەربژێری کورد بگەنە پەرلەمانی هەرێمی بەرلین.

بەپێی راپرسییەکانی کەناڵە گشتییەکانی ئەڵمانیا ARD و ZDF، پارتی دی لینکە بە سەرۆکایەتیی ئەلیف ئێرالپ توانیویەتی لەنێوان 24.5% بۆ 26%ـی دەنگەکان مسۆگەر بکات، لە بەرامبەردا پارتی کریستیان دیموکرات (CDU) نزیکەی 20%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، کە ئێستا سەرۆکایەتیی حکومەتی هاوپەیمانی لە بەرلینی پایتەخت دەکات.

هاوکات پارتی راستڕۆی تووندڕۆی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا (AfD) پێشڕەویی بەرچاوی لە هەردوو هەڵبژاردنی ویلایەتەکانی بەرلین و مێکلنبێرگ فۆرپۆمەرندا بەدەستهێناوە.

راپرسییەکان دەریانخستووە کە پارتی AfD لە ویلایەتی مێکلنبێرگ فۆرپۆمەرن لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا بە بەدەستهێنانی 37% بۆ 38%ـی دەنگەکان پلەی یەکەمی گرتووە، هەروەها لە بەرلینیش توانیویەتی 16%ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێت؛ هەرچەندە بەهۆی سیاسەتی "دیواری ئاگرین"و رێککەوتنی پارتە سەرەکییەکان لەسەر هاوکاری نەکردن لەگەڵ راستڕۆوە تووندڕۆوەکاندا، چاوەڕوان دەکرێت رێگری لە چوونەنێو دەسەڵاتی ئەو پارتە بکرێت لە هەردوو ویلایەتەکەدا.

فرێدریش مێرز، راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی لە ویلایەتی مێکلنبێرگ فۆرپۆمەرن بە "کارەسات"بۆ پارتەکەی (CDU) ناو برد، بەڵام بەڵێنیدا سەرەڕای ئەم پاشەکشەیەی لە هەڵبژاردنەکاندا رووبەڕووی بوونەتەوە، بەردەوام دەبێت لەسەر پرۆسەی چاکسازییەکانی حکومەتەکەی.

هەڵبژاردنی ئەڵمانیا

ئەنجامە نافەرمییەکانی پەرلەمانی بەرلین

رێژەی دەنگەکان بەپێی راپرسیی دوای دەنگدان
1 پارتی چەپ Die Linke
24.5%
 
2 یەکێتیی کریستیان دیموکرات CDU
20%
 
3 ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا AfD
16%
 
4 پارتی سەوز Die Grünen
15%
 
5 پارتی سۆسیال دیموکرات SPD
12%
 
6 هاوپەیمانیی سارا ڤاگنکنێشت BSW
5%
 
هەڵبژاردنی ئەڵمانیا

ئەنجامە نافەرمییەکانی مێکلنبێرگ فۆرپۆمەرن

رێژەی دەنگەکان بەپێی راپرسیی دوای دەنگدان
1 ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا AfD
37%
 
2 پارتی سۆسیال دیموکرات SPD
35.5%
 
3 پارتی چەپ Die Linke
7.5%
 
4 یەکێتیی کریستیان دیموکرات CDU
5.5%
 
5 پارتی سەوز Die Grünen
5.5%
 
6 هاوپەیمانیی سارا ڤاگنکنێشت BSW
5%
 
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان