سیاسی
ئێران
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، کەمێک لەمەوبەر دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە سنووری دوورگەی قشم لە باشووری ئێران بیستراوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش دەنگەکە لە ئاراستەی دەریاوە هاتووە.
دووشەممە 28ی ئەیلوولی 2026، بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، تەقینەوەکە لە دەریادا ڕوویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ پێکانێک یان کەوتنەخوارەوەیەک لەناو خودی دوورگەی قشم تۆمار نەکراوە.
تاوەکو ئەم ساتەش لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەرپرسانی ناوخۆیی لە دوورگەی قشم هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان لەبارەی هۆکار و سروشتی تەقینەوەکە بڵاونەکردووەتەوە.
میدیایی سەداو و سیما لەو بارەوە ئاماژەی داوە، ئەم دەنگانە بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندییان بە تەقەی ئاگادارکردنەوەوە هەیە لەو کەشتی و بەلەمانەی کە لە تەنگەی هورمز سەرپێچی دەکەن.
دیجیتاڵ میدیا ,




