بەگوێرەی زانیارییەکانی، چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر پرسی چوار جێگر بۆ سەرۆکوەزیران رێککەوتووە و رەزامەندیش لەسەر کاندیدەکان وەرگیراوە.
دووشەممە 28ـی ئەیلوولی 2026، جەواد رەحیم، پەرلەمانتاری عێراق، بەـی راگەیاند، ئەو دوو جێگرەی بۆ شیعەن هەریەرک لە لەیس خەزعەلی و موحسین مەندەلاوییە، کاندیدەکەی سوننەش محەمەد تەمیمە و جێگرەکە دیش بۆ کوردە و بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانە. جەختیکردەوە، ئاگەدار کراونەتەوە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتەکانی پەرلەمان دەنگ لەسەر بە نیوەی کابینە تەواو نەکراوە دەدرێت.
لەیس خەزعەلی کاندیدی عەسائیبی ئەهلوحەقە و ئەمریکا ڤیتۆی لەسەر هەبوو، بەڵام زانیویەتی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رەزامەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لایەنە سیاسییەکانی عێراقی لەسەر ناوی کاندیدەکان وەرگرتووە و تەنیا پرسی یەکلاییکردنەوەیان لە پەرلەماندا ماوەتەوە.
رۆژی 14ـی ئایاری ئەمساڵ، پەرلەمانی عێراق متمانەی بە 14 وەزیری کابینەکەی عەلی زەیدی بەخشی و 9 وەزارەتیش بە بەتاڵی مانەوە، کە تیایدا کاندیدی 4 وەزارەت لە پرۆسەی دەنگداندا رەتکرانەوە، و 5 کاندیدی دیکەش نەخرانە دەنگدانەوە.




