بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

شانەی راگەیاندنی ئەمنی: عێراق بووەتە خاوەنی بڕیاری کۆتایی لەبارەی بوونی هێزە بیانییەکان

شانەی راگەیاندنی ئەمنی: عێراق بووەتە خاوەنی بڕیاری کۆتایی لەبارەی بوونی هێزە بیانییەکان
سیاسی
عێراق

گوتەبێژی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بووەتە خاوەنی بڕیاری کۆتایی لە دیاریکردنی سروشتی بوونی سەربازی و ئەمنیی هێزە بیانییەکان لەسەر خاکی وڵاتەکەی، هاوکات جەختی لەوەش کردەوە تەواوی ئۆپەراسیۆن و ئەرکە ئاسمانییەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ بەڕێوە دەچن.

دووشەممە 28ـی ئەیلوولی 2026، سەعد مەعن، گوتەبێژی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، سەرجەم ئەرکە ئاسمانییەکان لە ئاسمانی عێراقدا، بە سەربەخۆیی تەواو و بەبێ پشتبەستن بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی جێبەجێ دەکرێن

گوتەبێژی شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوە کرد، دوای رادەستکردنەوەی بارەگای سەرەکیی هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ تورکیا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە بنکەی بەعشیقە لە پارێزگای نەینەوا، عێراق پێگەی خۆی لە کۆنترۆڵکردنی دۆسیە ئەمنییەکاندا بەهێزتر کردووە.

مەعن گوتیشی: "بەغدا جەخت لەسەر بەردەوامیی هاوکارییە ئەمنییەکان لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە، بەڵام لەسەر بنەمای رێزگرتنی هاوبەش و بە شێوازێک کە سەروەری و سەربەخۆیی بڕیاری عێراق پارێزراو بێت."

سەعد مەعن دووپاتی کردەوە، بەهێزکردنی سەروەریی عێراق و پاراستنی یەکپارچەیی خاکەکەی، هاوشان لەگەڵ بەڕێوەبردنی سەربەخۆیانەی دۆسیەی ئەمنی، کۆڵەکەی سەرەکیین بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی وڵات. روونیشی کردەوە، ئەم هەنگاوانە دەبنە هۆی پاڵپێوەنانی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی عێراق بەرەو ئاسۆیەکی بەرفراوانتر لە هاوکاریی هاوبەش و بەرهەمدار.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان