بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

هێرشێکی بێ وێنە بۆ سەر ئێمباپێ لەسەر دۆسیەی حەکیمی

هێرشێکی بێ وێنە بۆ سەر ئێمباپێ لەسەر دۆسیەی حەکیمی
وەرزش
ئەشرەف حەکیمی و کیلیان ئێمباپێ
ئەشرەف حەکیمی و کیلیان ئێمباپێ
جیهان کیلیان ئێمباپێ فەرەنسا ئەشرەف حەکیمی

گەواهیدانی کیلیان ئێمباپێ لە دۆسیەی تۆمەتبارکردنی ئەشرف حەکیمی بە دەستدرێژی سێکسی، شەپۆلێک لە ڕەخنەی توندی لە میدیا ئەورووپییەکاندا بەرپا کردووە و ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی ریاڵی مەدریدی خستووەتە ژێر پرسیار و بە درۆزن ناوی دەبەن.

دوای تۆمەتبار کردنی ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبی یانەی پاریس سانجێرمان بە دەستدرێژی سێکسی، دادگای شاری پاریس بانگهێشتی ئەو یاریزانەی کرد بۆ ئەوەی روونکردنەوە لەسەر ئەم تۆمەتە بدات، پاشان دادگا داوای لە حەکیمی کرد بۆ سەڵماندنی راستی و دروستی قسەکانی چەند شاهیدێک دەست نیشان بکات، ئەو یاریزانەش یەکێک لە شاهیدەکانی کیلیان ئێمباپێ یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بوو کە نزیکترین هاوڕێیەتی.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە رۆڵی ئێمباپێ لەم دۆسیەیەدا یەکلاکەرەوە و گرنگە، چونکە ئەو شایەتحاڵی ڕاستەوخۆی شەوی دیداری هاوتیپە دێرینەکەیەتی لەگەڵ ئەو ئافرەتەی کە بانگەشەی ئەوەی دەکات حەکیمی دەستدرێژی کردووەتە سەری.

کیلیان وەک شایەتحاڵ لە دادگا ئامادە بوو ڕستەیەکی گووت کە ڕەنگە پێکەنیناویترین لێدوانی ساڵ بیت '' ئێمە وەحشی نین! حەکیمی ڕێزێکی زۆر لە ئافرەتان دەگرێت، ئەگەر ئەو لە لوتکەی سەرخۆشیشدا بێت، هەرگیز نەمبینیوە ڕەفتارێکی نەشیاوی لەدەست دەربچێت ''. ئەم قسەیە هەمووانی شۆککرد کاتێک دەڵێت '' هەرگیز حەکیمی لە لوتکەی سەرخۆشیش بێ رێزی بەرامبەر هیچ ئافرەتێک نەکردووە ''، ئەمە واتە ئەو یاریزانە پێشتر چەندینجار سەرخۆش بووە.

دوای ئامادەبوونی ئێمباپێ لە دادگا وەکو شایەتحاڵی ئەشرەف حەکیمی، رەخنەیەکی زۆری لێگیرا و زۆربەی میدیاکانی جیهان بە تایبەت لە نێوخۆی فەڕەنسا، رەخنەی ئەوە لە ئەستێرەی یانەکەیان دەگرن نابێت بەرگری لەمجۆرە دۆسیانە بکات و  هەروەها بە درۆزن ناوی دەبەن.

 

 

 
 
کاروان فاخر ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان