بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

مەسرور بارزانی و لۆرد ئاشکرۆفت بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد

مەسرور بارزانی و لۆرد ئاشکرۆفت بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد
سیاسی
کوردستان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، پێشوازی لە لۆرد مایکل ئاشکرۆفت، سیاسەتکار و خاوەنکار و سەرۆکی فەخری یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیمۆکراسی (IDU) کرد؛ لۆرد ئاشکرۆفت ئامانجی سەردانەکەی بۆ تێگەیشتنی زیاتر لە خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی کوردستان خستەڕوو و هاوکات بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لۆرد مایکل ئاشکرۆفت سیاسەتکار و خاوەنکار و کەسایەتیی ناسراوی بەریتانی کرد.

لە دیدارەکەدا لۆرد ئاشکرۆفت کە سەرۆکی فەخری یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیمۆکراسییە، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ئامانجی سەردانەکەی خستەڕوو کە بۆ زیاتر تێگەیشتنە لە خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا،بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان