بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

عەجاج حەردان لەسەر دۆسیەی کوردانی فەیلی دادگایی دەکرێتەوە

عەجاج حەردان لەسەر دۆسیەی کوردانی فەیلی دادگایی دەکرێتەوە
سیاسی
عێراق عەجاج تکریتی

عەجاج ئەحمەد حەردان، بەڕێوەبەری پێشووی زیندانی نوگرەسەلمان کە بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، رووبەڕووی دۆسیەیەکی نوێی دادگاییکردن دەبێتەوە لەسەر ئەشکەنجەدان و تاوانکاری دژی کوردانی فەیلی. دادگای لێکۆڵینەوە لە بەغدا دەستی بە وەرگرتنی وتەی سکاڵاکاران کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەکی کوردی فەیلی، بە بەڵگەی یاساییەوە سكاڵایان دژی عەجاج و چەند ئەفسەرێکی دیکەی رژێمی پێشوو تۆمار کرد.

ئەیاد کاکەیی، پارێزەری سکاڵاکاران بەی راگەیاند، دۆسیەی عەجاج لە سەرۆکایەتی کۆمارە و چاوەڕێی جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدانە، هاوکات سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەڵگە و سکاڵای دیکەن و عەجاج حەردان دانی بە ژمارەیەک تاوانی دیکەدا ناوە. ئاماژەی بەوەش دا کە 16 دۆسیەی دیکە دژی کراونەتەوە و لەگەڵ ئەودا تاوانباری دیکەی هەڵاتوو لە نێو دۆسیەکەدا هەن. پارێزەری سکاڵاکاران ئاشکراشی کرد کە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەڵگەنامەی دیکەیە لەسەر تاوانەکانی دژ بە بارزانییەکان و کوردانی فەیلی، تا ئاراستەی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقیان بکات.

عەجاج ئەحمەد حەردان، ناسراو بە "عەجاجی نوگرەسەلمان"، لە 31ی تەممووزی 2025 دەستگیرکرا و دواتر لە 14ی ئایاری 2026 لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافەی بەغدا، بەهۆی تێوەگلانی لە تاوانەکانی ئەنفال بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

 
سەردار حەسەن ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان