بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

وەزیری بەرگریی هۆڵەندا: بوونی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستە

وەزیری بەرگریی هۆڵەندا: بوونی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستە
سیاسی
جیهان هێزەکانی ئەمریکا هۆڵەندا داعش

 وەزیری بەرگریی هۆڵەندا رایگەیاند، دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر جیهان و ئەوروپا هەیە، گوتیشی، لە شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبین.

ئەمڕۆ 28ـی ئەیلوولی 2026، دیلان یەشیلگۆز، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، لە لێدوانێکدا بۆ رایگەیاند، دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر جیهان و ئەوروپا هەیە و پێویستە هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە چڕتر بکرێنەوە.

یەشیلگۆز جەختیکردەوە، بوونی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ سەقامگیریی ناوچەکە پێویستە و گوتی "بە ئەمریکییەکان دەڵێم بوونتان لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستە".

سەبارەت بە داهاتووی ئاسایشی ناوچەکە، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا روونیکردەوە گرنگە تەنانەت لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاش، کار بۆ مسۆگەرکردنی بەردەوامیی سەقامگیری بکرێت. ئەو بەرپرسە هۆڵەندییە گوتی، وڵاتەکەی پێویستی بە هاوپەیمانەکانی هەیە و بەرپرسیارێتیی خۆیان لە ئەستۆ دەگرن.

لەبارەی بەردەوامیی ئەرکەکانیان لە ناوچەکە، یەشیلگۆز رایگەیاند "وەک دەزانن دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەریی لەسەر جیهان و ئەوروپا دروستکردووە و ئەم کاریگەرییەش تا ماوەیەکی دیکە درێژە دەکێشێت. بۆیە گرنگە کار بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری بکەین، بۆ ئەمەش پێویستمان بە هاوپەیمانە ئەمریکییەکانمانە".

یەشیلگۆز باسی لەوەش کرد، هۆڵەندا لە رێگەی پاڵپشتییکردنی هێزە چەکدارەکانی لوبنان و هەماهەنگی لە گەرووی هورمز، بەرپرسیارێتیی خۆی جێبەجێ دەکات. وەک ئاماژەی پێدا، ئەو بابەتانە هێشتا لە نێو هاوپەیمانیی ناتۆ یان لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

لە کۆتاییدا، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا دووپاتیکردەوە، لە هاوکاریکردنی هێزەکانی عێراق و شەڕی دژ بە داعش بەردەوام دەبن.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
بارزان حەسەن ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان