بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

زیاتر لە هەفتەیەکە شاخەوانێکی سنەیی لە چیای دەماوەند بێسەروشوێنە

زیاتر لە هەفتەیەکە شاخەوانێکی سنەیی لە چیای دەماوەند بێسەروشوێنە
گشتی
وێنە: ئەرشیف
وێنە: ئەرشیف
ئێران سنە شاخەوانی

سەرۆکی کۆمەڵەی شاخەوانانی سنە رایگەیاند، هەوڵەکانی دۆزینەوە و رزگارکردنی شاخەوانە ون بووەکەی چیای دەماوەند بەردەوامە و تیمێکی 10 شاخەوانی سنەیی رەوانەی شاخەکە کراون بۆ ئەوەی پرۆسەی کێوماڵکردن و گەڕانی شاخەوانەکە خێراتر بکەن.

عەباس کەریمیان سەرۆکی کۆمەڵەی شاخەوانانی سنە ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی ئەیلوولی 2026، بۆ ئاژانسی ئیرنای ئاشکراکردووە، سەرەتا بڕیار نەبووە هیچ تیمێکی شاخەوانانی سنە بۆ گەڕان و دۆزینەوەی شاخەوانە ونبووەکە، بچنە چیای دەماوەند، بەڵام دواتر لەسەر داوا و بڕیاری پارێزگاری سنە، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوان،  کۆمەڵە و رێکخراوەکانی شاخەوانی سنە، رێگە بۆ چوونی تیمەکانی شاخەوانی رەخسێندرا.

هەروا ئاماژەیداوە، ئەم تیمە 10 شاخەوانییە، هەفتەی رابردوو بۆ پێنج رۆژ لە هەڵمەتی گەڕانەکاندا بەشداربوون، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە پرۆسەی گەڕان راگیراو ئێستا جارێکی دیکە گەڕاونەتەوە بۆ ئەوەی درێژە بە پرۆسەی گەڕانەکان بدرێتەوە.

لە 20ـی ئەم مانگەوە بێسەروشوێن بوونی شاخەوانێکی سنەیی تەمەن 42 ساڵە راگەیەندراوە بە هاوکاریی تیمەکانی بەرگریی شارستانی رێکخراوەکانەوە هەڵمەتێکی فراوانی گەڕان دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی خراپی کەشوهەواوە پرۆسەکە زۆربەی کات بە سستی بەڕێوەدەچیت.

چیای دەماوەند یەکێکە لە چیایە بورکانییەکان و بە بەرزی 5671 مەتر لە ئاستی دەریاوە، بەرزترین چیای ئاسیای ناوەڕاستە و دەکەوێتە سنووری پارێزگای مازندەرانی باکووری ئێران و نزیک دەریای قەزوێن.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان