بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

یەکێتیی ئەوروپا هۆکاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ ئاشکرا دەکات

یەکێتیی ئەوروپا هۆکاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ ئاشکرا دەکات
سیاسی
عێراق هێزەکانی هاوپەیمانان ئەمریکا

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا هۆکاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ مەترسییەکانی ئێران دەگەڕێنێتەوە و جەخت دەکاتەوە،ەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە و پێویستە چاودێری بکرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2026، کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، لە وەڵامی پرسیارێکی بارزان حەسەن، پەیامنێری، رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ئەو پێشهاتانەی ئێستا لە عێراق روودەدەن، پەیوەندییان بە ئێران و مەترسییەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر عێراق هەیە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، ئەوەی خستەڕوو، هەموو پرسەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە. هەروەها داوای کرد بە شێوەیەکی گشتگیر و بەیەکەوە چاودێریی تەواویەکان بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، پەیوەندییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق پێ نایە قۆناخێکی نوێوە، دوای ئەوەی هەردوو وڵات گەیشتنە رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کۆتایی ئەم مانگە. 

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، گرووپە چەکدارەکان فشاری زۆریان خستبووە سەر حکوومەتی بەغدا و هێزەکانی ئەمریکا بۆ ئەوەی خاکی عێراق جێبهێڵن، تەنانەت دەیان هێرشی مووشەکی و درۆنییان کردە سەر بنکەکانی هاوپەیمانان.

هاوکات لەگەڵ فراوانبوونی جەنگ و ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان ئیسرائیل، ئێران و گرووپە چەکدارەکان، وڵاتانی ئەوروپا هەوڵ دەدەن سەقامگیریی عێراق بپارێزن و رێگە نەدەن وڵاتەکە ببێتە گۆڕەپانی شەڕی وەکالەت.

 
 
 
بارزان حەسەن ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان