بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

زمانی کوردی دەکرێتە مەرجی سەرەکی کارکردن لە زاخۆ

زمانی کوردی دەکرێتە مەرجی سەرەکی کارکردن لە زاخۆ
گشتی
کوردستان زاخۆ

پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی لە نێو بازاڕ و شەقامەکاندا، بووەتە مەرجی سەرەکیی بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت لە زاخۆ دەست بە کارێکی نوێی بازرگانی بکات.

بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەریی زاخۆ، لە چوارچێوەی گرنگیدان و پاراستنی زمانی کوردی، پێدانی مۆڵەتی کارکردنی بەستووەتەوە بە زمانی کوردی.

بەگوێرەی ئەم رێکارە، هەر بازرگان یان کاسبکارێک داوای مۆڵەت بۆ دووکان یان پڕۆژەیەکی تایبەت بکات، ناچارە ناونیشانێکی رەسەنی کوردی بۆ شوێنەکەی هەڵبژێرێت، بە پێچەوانەوە مامەڵەکەی رەت دەکرێتەوە و مۆڵەتی پێ نادرێت.

ئەم بڕیارە ئێستا بە رێژەی 100%ـی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێ دەکرێت.

ئامانجی ئەم هەنگاوە نەهێشتنی دەستەواژە بیانییەکانە لەسەر تابلۆی کاسبکاران و پاراستنی شکۆی زمانی دایکە لە کایەی بازاڕ و بازرگانیدا.

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە 20ـی ئەیلوولی 2021 بە فەرمی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە لە سەردەمی کابینەی نۆیەمدا بڕیاری بۆ بوون بە ئیدارەی سەربەخۆ بۆ دەرچوو.

 
 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان