بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

ناتانیاهۆ بە نهێنی سەردانی ئەبو زەبی کردووە

ناتانیاهۆ بە نهێنی سەردانی ئەبو زەبی کردووە
سیاسی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران و ئیمارات جەنگی ئیسرائیل و ئێران جەنگی ئێران و ئەمریکا

میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکرد، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە سەردانێکی نهێنی گەیشتووەتە ئیمارات و لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید، سەرۆکی ئەو وڵاتە، پرسی هەڕەشەکانی ئێرانی تاوتوێ کردووە.

دووشەممە 28ـی ئەیلوولی 2026، کەناڵ 12ـی ئیسرائیلی لە زاری دوو سەرچاوەوە راگەیاندووە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەرلەبەیانیی یەکشەممە بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتووەتە شاری ئەبوزەبی و لەگەڵ بن زاید کۆبووەتەوە، پاشان ئێوارەی هەمان رۆژ گەڕاوەتەوە تەلئەڤیڤ.

بەگوێرەی راپۆرتی ئەو کەناڵە، ناتانیاهۆ و شاندی یاوەری بە چەند فڕۆکەیەکی جیاواز گەشتیان کردووە و ئامانجی سەردانەکەش وتووێژ و راوێژکاری بووە کە زۆربەی بەشەکانی بە شێوەی تایبەت و تەنیا لە نێوان هەردوو سەرکردەکەدا بەڕێوەچووە.

ئەمە دووەم سەردانی ناتانیاهۆیە بۆ ئیمارات لە ماوەی ئەمساڵدا، پێشتریش نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکردبوو، لە میانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "نەڕەی شێر"لە دژی ئێران، سەردانێکی هاوشێوەی بۆ ئەو وڵاتە ئەنجامدابوو.

 
کاروان شوانی ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان