بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

لەێکی هاتوچۆ لە دیلۆک 7 کەس گیانیان لەدەستدا و 16ـی دیکە بریندار بوون

لەێکی هاتوچۆ لە دیلۆک 7 کەس گیانیان لەدەستدا و 16ـی دیکە بریندار بوون
گشتی
کوردستان

یەکشەممە 27ـی ئەیلوولی 2026، لەێکی هاتوچۆدا لە قەزای نوورداغ سەر بە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان، بەهۆی پێکدادانی سەختی نێوان پاسێکی نەفەرهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا کە دووانیان منداڵن، و 16 سەرنشینی دیکەش بریندار بوون؛ بەپێی زانیارییە فەرمییەکانیش هۆکاری کارەساتەکە "تێپەڕاندنی هەڵە"بووە.

ەکە لەسەر رێگای سەرەکیی نێوان دیلۆک و عوسمانیە، لە نزیک گوندی ئاجارۆبای سەر بە قەزای نوورداغ روویداوە. پاسێکی نەفەرهەڵگر کە لە پارێزگای هاتایەوە بەرەو دیلۆک بەڕێکەوتبوو، بە توندی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا پێکدادانی کردووە؛ بەهۆی بەهێزیی پێکدادانەکەش پاسەکە وەرگەڕاوە و ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەش بە تەواوی تێکشکاوە.

ئیلکەر ئێکەر، جێگری پارێزگاری دیلۆک لە شوێنیەکەوە رایگەیاند: "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هۆکاری کەوتنەوەیەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە هەوڵی تێپەڕاندنی هەڵەی داوە و بەو هۆیەوە خۆی کێشاوە بە پاسەکەدا."

جێگری پارێزگار ئاماژەی بەوەش کرد، سەرجەم ئەو حەوت کەسەی لەەکەدا گیانیان لەدەستداوە، شۆفێر و سەرنشینانی نێو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بوون کە دووانیان منداڵن. هەروەها 16 سەرنشینی نێو پاسەکەش بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەکانی ناوچەکە کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر، کە دۆخی تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە.

دەستبەجێ دوای کەوتنەوەیەکە، ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی پۆلیس، جەندرمە، بەرگریی شارستانی، تیمەکانی فریاکەوتنی تەندروستی و دەزگای کارەساتی لەناکاو (AFAD) گەیشتنە شوێنی کارەساتەکە و دەستیان بە کارەکانی دەرهێنانی تەرمەکان و گواستنەوەی برینداران کرد.

دوابەدوایەکەش، موستەفا چیفتچی، وەزیری ناوخۆ و نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە پەیامێکی هاوخەمیدا سەرەخۆشییان لە بنەماڵەی قوربانییان کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ بریندارەکان خواست.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان