بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

بێگەرد تاڵەبانی: کابینەی نۆ کەرتی کشتوکاڵی کردووەتە سێکتەرێکی زیندوو

بێگەرد تاڵەبانی: کابینەی نۆ کەرتی کشتوکاڵی کردووەتە سێکتەرێکی زیندوو
ئابووری
کوردستان رەخساندنی هەلی کار کابینەی نۆیەم

وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت: رەخساندنی هەلی کار لە رابردوودا 12% بووە، بەڵام لە کابینەی نۆدا گەیشتووەتە 18%

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی باسی رۆژی، کە ئەمشەو کاتژمێر 9 پەخش دەکرێت، رایگەیاند: داتاکان پێمان دەڵێن؛ کابینەی نۆ توانیویەتی کشتوکاڵ بکاتە سێکتەرێکی زیندوو، بە جۆرێک رەخساندنی هەلی کار لە رابردوودا 12% بووە، بەڵام لە کابینەی نۆدا گەیشتووەتە  18%

بێگەرد تاڵەبانی باسی لەوەش کرد، لەکابینەکانی رابردوودا وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ %1.5 بووە، بەڵام لەکابینەی نۆیدا گەیشتووەتە 10%، ئێستا هەرێمی کوردستان دوو هەزار پرۆژەی پەلەوەری هەیە، 56 کارگەی بەرهەمهێنانی هێکلەی هەیە، دەتوانێت پێویستی بازاڕەکانی عێراقیش دابین بکات.

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان