بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

وەزارەتی شەهیدان و دەزگای شەهیدانی عێراق یاداشتی هاوتاکردنی مووچەیان واژۆ کرد

وەزارەتی شەهیدان و دەزگای شەهیدانی عێراق یاداشتی هاوتاکردنی مووچەیان واژۆ کرد
ئابووری
عێراق مووچەی شەهیدان

عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عەبدولئیلا وائیلی، سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق یاداشتێکییان واژۆ کرد و بە گوێرەی یاداشتەکە، لەمەودوا مووچەی کەسوکاری شەهیدانی هەرێمی کوردستان هاوتای عێراق دەکرێت.

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو لێکتێگەیشتنەی ئەمڕۆ لەگەڵ دەزگای شەهیدانی عێراق واژۆ کرا دەبێتە سەرەتایەکی گرنگ بۆ پشتیوانی لە ماف و شایستەکانی کەسوکاری شەهیدان.

عەبدولئیلا وائیلی، سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق رایگەیاند، ئامانج لە رێککەوتنەکە کارکردنی هاوبەش و ئاسانکارییە بۆ رایی کردنی مامەڵەی کەسوکاری شەهیدان، هەروەها ئاشکراکردنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و دروستکردنی سیستمێکی ئەلکترۆنیی هاوبەش، لەگەڵ هەوڵدانی بەردەوام بۆ ناساندنی تاوانەکانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان