بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

پەرلەمانی کوردستان کارا دەکرێتەوە

پەرلەمانی کوردستان کارا دەکرێتەوە
سیاسی
پەرلەمانی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
کوردستان پەرلەمانی کوردستان

پەرلەمانی کوردستان لە مانگی 10 کارا دەکرێتەوە و ئامادەکارییە تەکنیکییەکان بۆ ئەو پرۆسەیە لە ئاستی باڵای پەرلەماندا دەستی پێکردووە.

سەرچاوەیەک بەی راگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی 10 رێککەوتوون، بەپێی ئەو رێککەوتنە، لە دانیشتنی یەکەمدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت و پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت.

سەبارەت بە ئامادەکارییە لۆجستییەکان، سامان ئەحمەد بەکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بەـی راگەیاند، ئەگەر لایەنە سیاسییەکان بگەنە رێککەوتن و داوامان لێبکەن، ئێمە ئامادەین بە کەمتر لە 24 کاتژمێردا تەواوی رێوشوێنەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان تەواو بکەین.

سەبارەت بە شێوازی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی، سامان ئەحمەد بەکر گوتیشی: لە سەرەتای کاراکردنەوەی پەرلەماندا، سێ سندووق دادەنرێت؛ یەکێکیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، دووەمیان بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سێیەمیشیان بۆ سکرتێری پەرلەمان تەرخان دەکرێت.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمان روونیکردەوە، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان، دوو پەرلەمانتاری گەنج ئەرکی ژماردنی دەنگەکان دەگرنە ئەستۆ و بەو شێوەیە دەستەی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێردرێت، دوای ئەم قۆناخەش، دەرگا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، کە پێویستە لە ماوەی 30 رۆژدا لە پەرلەمان متمانە وەربگرێت، پاشان سەرۆکی حکوومەت و ئەندامانی کابینەکەی متمانەی پەرلەمان بەدەست دەهێنن.

سامان ئەحمەد بەکر روونیکردەوە، پەرلەمانی کوردستان دوای کاراکردنەوەی، لە ماوەی 30 رۆژدا لێژنە هەمیشەییەکانی خۆی دیاری دەکات و دەست بە کارەکانیان دەکەن.

خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024 بە بەشداریی نزیکەی 72%ـی هاووڵاتیان لەژێر چاودێریی کۆمیسیۆنی فیدراڵیدا بەڕێوەچوو.

گۆڕانکاری لە هاوکێشە سیاسییەکاندا: لە 30ـی تشرینی یەکەمی 2024 ئەنجامە فەرمییەکان راگەیەندران،

پارتی دیموکراتی کوردستان 39 کورسی 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 23 کورسی 
نەوەی نوێ: 15 کورسی 
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 7 کورسی 
رەوتی هەڵوێست: 4 کورسی 
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 3 کورسی 
بەرەی گەل: 2 کورسی 
هاوپەیمانیی هەرێم: 2 کورسی 
گۆڕان: 2 کورسی 
پێکهاتەکان:  5 کورسی 

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان