بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

وەزیری دارایی عێراق: پڕۆژەیاسای بودجە بەمزووانە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت

وەزیری دارایی عێراق: پڕۆژەیاسای بودجە بەمزووانە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت
ئابووری
عێراق وەزارەتی دارایی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027

وەزیری دارایی عێراق، رێنمایی ئاراستەی لیژنەی ئامادەکردنی بودجە کرد بۆ ئەوەی کارەکانیان خێراتر بکەن، تاوەکوو لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکەن.

شەممە، 26ـی ئەیلوولی 2026، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لیژنەی ئامادەکردنی بودجەی گشتی کرد.

بە پێی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی عێراق، ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆبوونەوەیە پێداچوونەوە بووە بە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 و تەواوکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەوەی لە ئاییندەیەکی نزیکدا رەوانەی پەرلەمان بکرێت بە مەبەستی تاوتوێکردن و پەسەندکردنی.

لە راگەیەنراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، وەزیری دارایی رێنمایی ئاراستەی تیمی ئامادەکار کردووە بە بەردەوامبوون لە کارکردن بە ریتمێکی خێرا و چڕ و، تەواوکردنی سەرجەم پێداچوونەوە و رێکارە پەیوەندیدارەکان بە بڕگەکانی بودجەوە، بە ڕەچاوکردنی تەواوی ئەو وادەیەی بۆیان دیاریی کراوە.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان