بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق و سێ وڵاتی دیکە راگرت

ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق و سێ وڵاتی دیکە راگرت
ئابووری
ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران

 فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان بۆ تورکیا، مالیزیا، چین، پاکستان، ڤێتنام و ئەفغانستان بەپێی خشتەی پێشوەختە بەردەوامن.

ئەمڕۆ شەممە، 26ـی ئەیلوولی 2026، ئیدارەی فڕۆکەخانەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، جگە لەو گەشتانەی هەڵوەشێندراونەتەوە کە گەشتەکانی ئیمارات، عێراق، عومان و جۆرجیا دەگرێتەوە، هیچ بڕیارێکی دیکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان رانەگەیەندراوە.

لە راگەیندراوەکەی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی دا هاتووە، هەوڵدەدەن لە زووترین کاتدا گەشتە ئاسمانییە راگیراوەکان دەستپێبکەنەوە.

ئەم پێشهاتە لەکاتێکدایە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە 8ـی ئەیلقول رایگەیاند، سزای بەسەر 36 لایەنی پەیوەندیدار بە کەرتی فڕۆکەوانیی ئێران سەپاندووە، کە 27 کۆمپانیای فڕۆکەوانی دەگرێتەوە.

لە بەرامبەردا، ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف بەپێی راسپاردەی فەرمیی لایەنە پەیوەندیدارەکان، بڕیاریدا لە کاتژمێر 2ـی بەرەبەیانیی هەینی 25ـی ئەیلولی 2026ـەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی هاتن و چوون بۆ ئێران تا کاتێکی نادیار رابگرێت.

لە لایەکی دیکەوە حکوومەتی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا دەکەن، بەمەبەستی بەدەرکردنی هەندێک لە فڕۆکەخانەکانی عێراق لە قەدەخەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان