بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

لە هەولێر شانۆگەری "دڵسۆزی لەپەراوێزدا"نمایش دەکرێت

لە هەولێر شانۆگەری "دڵسۆزی لەپەراوێزدا"نمایش دەکرێت
هونەری
کوردستان شانۆگەریی

شانۆگەریی "دڵسۆزی لە پەراوێزدا"کە لە نووسینی نوح شاخەوان و دەرهێنانی شێرکۆ نەژادە، لە هۆڵی سەفوەت جەڕاح لە بەڕێوەبەرایەتیی سینەما و شانۆی هەولێر نمایش دەکرێت.

شەممە 26ـی ئەیلوولی 2026، شێرکۆ نەژاد، دەرهێنەری شانۆگەرییەکە بەـی راگەیاند: "ئەم بەرهەمە لە نووسینی نوح شاخەوانە و یوسف تارق وەک یاریدەدەری دەرهێنەر بەشداریی تێدا کردووە. ئەکتەران بریتین لە ئومێد حەمە ساڵح، ئەحمەد رەشید، دانیار ئەبوبەکر، رێکان لوقمان، دەروون تاڵب و خۆم، لەگەڵ بەشداریی گۆرانیبێژ پەیام مزەفەر".

سەبارەت بە تیمی تەکنیکی، نەژاد روونیکردەوە: "دانانی رووناکی لەلایەن زاهیر ئیبراهیم، پشکۆ عەلی و محەمەد تارقەوە ئەنجامدراوە، ئارایشت لەلایەن یوسف عیمادەوە کراوە، هەروەها هیوا عەلی، بێزار سلێمان، هێمن ئیسماعیل و رەشید تارق جێبەجێکاری سینۆگرافیان".

سەبارەت بە چیرۆکی نمایشەکە، دەرهێنەرەکەی گوتی: "چیرۆکی شانۆگەرییەکە لەو کاتەوە دەست پێدەکات کە تەمەنی پاسەوانێک دەگاتە سنووری خانەنشینبوون. ئەو کەسێکی هۆگر بە مۆزەخانەکەیە و ژیانی خۆی لەگەڵ شوێنی کارەکەی بەستووەتەوە، بۆیە لە بەڕێوەبەر داوا دەکات ماوەی کارکردنی درێژ بکرێتەوە، چونکە لە ژیانی دەرەوەی مۆزەخانەکە دەترسێت و نایەوێت لەو شوێنە دوور بخرێتەوە کە سێ دەیەی تەمەنی تێدا بەسەر بردووە".

نەژاد جەختی لەوەش کردەوە: "بەڵام بەڕێوەبەر بە دڵڕەقییەوە لە داواکەی دەڕوانێت و پێی دەڵێت کە چیتر پێویستیان بە کارکردنی نییە و تەنانەت بوونی لە مۆزەخانەکە بۆ هەندێک لە سەردانکەران ناخۆش بووە، بەم شێوەیە پاسەوانەکە ناچار دەکرێت شوێنی کارەکەی جێبهێڵێت".

دەربارەی بەشە خەیاڵییەکانی نمایشەکە، نەژاد گوتی: "لە شەوی دوایین کاری پاسەوانەکە،ەکانی شانۆگەرییەکە رەهەندێکی خەیاڵی وەردەگرن؛ چوار پەیکەرەکەی ناو مۆزەخانەکە کە پەیکەری چوار هونەرمەندی گەورەی شارەکەن، دەبنە قسەکەر و لەگەڵ پاسەوانەکە دەدوێن".

سەبارەت بە گفتوگۆی نێوان پاسەوانەکە و پەیکەرەکان، نەژاد ئاماژەی پێدا: "گفتوگۆکان دەچنە ناو بابەتی پیربوون، خانەنشینبوون، جێهێشتنی کار و ئەو هەستانەی مرۆڤ لە کاتی دوورکەوتنەوە لە شوێنێک کە بەشێکی گەورەی ژیانی تێدا بەسەر بردووە. بە هاتنی بەرەبەیان، پاسەوانەکە کلیلەکانی مۆزەخانەکە فڕێ دەدات و بۆ هەمیشە شوێنەکە جێدەهێڵێت".

نەژاد باسی لە کۆتایی چیرۆکەکەش کرد و گوتی: "دوای شەش مانگ لەەکان، پاسەوانە خانەنشینکراوەکە لە دەرەوەی مۆزەخانە و لە تەناییدا دەمرێت. دوای مردنی، بەڕێوەبەر مەراسیمێکی گەورەی رێزلێنانی بۆ رێکدەخات؛ مەراسیمێک کە لە پشت رووکەشە رێزلێنەرەکەیەوە، ئامانجێکی تری هەیە و ئەویش بەدەستهێنانی ناوبانگە بۆ خۆی. لە کۆتایی نمایشەکەدا، پەیکەرێک بۆ پاسەوانەکە دروست دەکرێت و لە تەنیشت پەیکەرەکانی تر دادەنرێت؛ بەو شێوەیە چیرۆکی مرۆڤێک کە لە ژیانی خۆیدا لە پەراوێزدا بووە، دوای مردنی دەبێتە بەشێک لە مۆزەخانەکە".

 
گەرمیان گلی ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان