بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

هەولێر دەبێتە پێشەنگی عێراق لە دابینکردنی خزمەتگوزاری 5G

هەولێر دەبێتە پێشەنگی عێراق لە دابینکردنی خزمەتگوزاری 5G
زانست و تەکنەلۆژیا
5G
5G
کوردستان سیسته‌می 5G

هەرێمی کوردستان لە بواری ئینتەرنێت و تەکنەلۆجیادا هەنگاو دەنێت. کارەکانی خزمەتگوزاری نەوەی پێنجەم (5G) لە قۆناخی کۆتاییدان و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لەو بوارەدا چڕکراونەتەوە.

د. جەمال بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، بەـی راگەیاند، لە کۆتا سەردانیان بۆ بەغدا، لەگەڵ وەزارەتی گەیاندنی عێراق و کۆمیسیۆنی گەیاندن و راگەیاندنی عێراق رێککەوتوون لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنن. ئەرکی لیژنەکە دەستنیشانکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان و گرتنەبەری رێکاری پێویستە بۆ ئەوەی ئەو گرفتانەی لە نێوان هەردوولادا هەبوون، بەتەواوی چارەسەر بکرێن.

سەبارەت بە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم (5G) لە هەرێمی کوردستان، جەمال بەرزنجی روونیکردەوە، بەکارخستنی ئەم خزمەتگوزارییە یەکێک بووە لە تەوەرە گرنگەکانی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا. پێشبینی دەکرێت خزمەتگوزارییەکە لە کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داهاتوو، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری حکوومەتی فیدراڵ بکەوێتەکار.

لە هەرێمی کوردستان ئامادەکاری پێویست بۆ خستنەگەڕی ئەم تەکنەلۆجیایە کراوە. هەولێر دەتوانێت وەکو یەکەم شوێن لە عێراق ئەم تەکنەلۆجیایە بۆ هاووڵاتیان دابین بکات. بۆ دەستپێکردنی پێشکەشکردنی ئەم خزمەتگوزارییە، تەنیا چاوەڕوانی هەماهەنگی بەغدا دەکرێت. وەزیری گەیاندنی حکوومەتی فیدراڵ پێشتر رایگەیاندبوو، هەرێمی کوردستان لەو بارەوە هەنگاوی گرنگی ناوە و لەو رووەوە پێشکەوتووە.

سەبارەت بە ئینتەرنێتی ستارلینک، بەرزنجی روونیکردەوە، رەشنووسی گرێبەستەکە لە ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەکراوە و پێویستی بە رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانە تا لەگەڵ کۆمپانیای سپەیس ئێکس رێککەوتنی لەسەر بکرێت. تا ئێستا هیچ بریکارێکی فەرمی بۆ فرۆشتنی ئامێرەکانی ستارلینک لە هەرێمی کوردستان بوونی نییە.

 
بڕیار سەیدئەمین ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان