بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

دەشتی کەلهوڕی بەرهەمێکی نوێی بۆ خانەقین بڵاوکردەوە

دەشتی کەلهوڕی بەرهەمێکی نوێی بۆ خانەقین بڵاوکردەوە
هونەری
کوردستان

دەشتی کەلهوڕی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد، نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "خانەقین نیشتمانمە"، بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە. ئەو لەمبارەیەوە دەڵێت، "من لە رێگەی بەرهەمێکی هونەرییەوە، هەوڵم داوە مێژوو، کولتوور و زاراوە جیاوازەکانی خانەقین پیشان بدەم.

هەینی، 25ی ئەیلوولی2026، دەشتی کەلهوڕی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد بەی راگەیاند، "ئەو بەرهەمە نوێیەم لە ئاوازی منە و کەنعان حوسێن شیعرەکەی بۆ داناوە. مۆسیقا و دابەشکردنی ئەم کارە لەلایەن ئەمیر جەباریانەوە کراوە و عادل ئەکری کاری ئاراستەکردنی کلیپەکەی ئەنجام داوە. هەروەها کۆمپانیای سەگرم سپۆنسەری دەنگی بەرهەمەکەی کردووە و لقی 15ی خانەقین لە پارتی دیموکراتی کوردستان سپۆنسەری کلیپەکە بووە، هەروەها ژمارەیەک کەسیش لە بەرهەمهێنانی ئەم کارە هونەرییەدا هاوکاری و پشتیوانییان کردووە."

کەلهوڕی دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەی گوتی، "خانەقین لە رابردوودا رووبەڕووی هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی کوردبوونی بووەتەوە. بۆیە دەبێ هەموومان بە ئەرکێکی نیشتمانی، ئەخلاقی و مرۆیی بزانین و لەم کاتەدا پشتیوانیی تەواو لە خانەقین بکەین."

دەشتی کەلهوڕی جەختی لەوەش کردەوە، "​من لە رێگەی بەرهەمێکی هونەرییەوە، هەوڵم داوە مێژوو، کولتوور و زاراوە جیاوازەکانی خانەقین پیشان بدەم. ئامانج لەم کارەش زەقکردنەوەی زیاتری کوردستانیبوونی خانەقین و بەهێزکردنی هەستی نەتەوەیی و راستەقینەی خەڵکی ناوچەکەیە."

کەلهوڕی داوای پشتیوانیکردن لە خەڵکی خانەقین دەکات و دەڵێت، "​داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم کە ئاوڕی جدی لە خانەقین بدەنەوە و زیاتر ئاگاداری رەوشی خەڵکەکەی بن، چونکە خەڵکی خانەقین زوڵمێکی زۆریان لێکراوە و شایستەی پشتیوانیی زیاترن."

دەشتی کەلهوڕی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد، لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، بەڵام لە کەلار ژیانی بەسەر بردووە، ماوەی زیاتر لە 24 ساڵە لەدەرەوەی وڵات دەژی. دەشتی کەلهوڕی هەر لە منداڵییەوە هەست بە سەرهەڵدانی هونەری گۆرانیبێژی لەنێو ناخی خۆیدا دەکات و هەر لەو کاتەوە لەنێو خێزان و هاوڕێیانی گۆرانی دەچڕێت، بەڵام ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە بە شێوازێکی تەواو دەستی بە هونەری گوتنی گۆرانی کردووە و زۆربەی کارە هونەرییەکانیشی نیشتمانین.

 
گەرمیان گلی ,
سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان